Accessibility links

د. فرسەت سۆفی: ئەمڕۆ باشترین کاتە پیادەی مافی خۆمان بکەین 


لەوەتای پرسی ریفڕاندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاتۆتە ئاراوە، مشتومڕی زۆری لێکەوتۆتەوە. سەڕەڕای کۆسپ و ئاستەنگەکان لە نێو و دەرەوەی هەرێم لەبەردەم ئەنجامدانی و ترس و دڵەڕاوکێی عێراق و وڵاتانی دراوسی بەڵام وادەی 25 مانگی 9ی بۆ دیاریکراوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوە کە ئایا ڕەوشی هەرێم زەمینەیەکی گونجاوە بۆ سازدانی ڕیفراندۆم لەم ساڵدا؟ و زیان وسوودەکانی چی دەبن؟

د. فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆییەکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا ڕایگەیاند " ڕاستە تەحەدیات و بەربەست و کێشە هەن بەڵام ئەوە مافێکی بنەڕەتی ئەم میللەتەیە و دەستی لێهەڵناگرێن."

لەو وتووێژەدا کە شایان پاشا ئەنجامی دابوو بەڕێز سۆفی گوتیشی

"ناکرێت ئێمە لەگەڵ میللەتی خۆمان یارییەکی دۆڕاو بکەین، ئەنجامدانی ریفراندوم بۆ درووستکردنی دەوڵەتە و بۆ ئەوەیە هەنگاوەکانی سەربەخۆیی و جیابوونەوە دوای بڕیاری میللەت بنێن."

دەقی وتووێژەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00

XS
SM
MD
LG