Accessibility links

نه‌واف خه‌لیل: ڕزگارکردنی ڕه‌ققه‌ وه‌ک ڕزگارکردنی کۆبانی ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ بۆ سه‌رکه‌وتنی کورد له‌سوریا.

  • Wrya Kalle

ئه‌وه‌ی زانراوه‌ ڕه‌قه‌ ناوه‌دنی پالان دانان و ناوندی کۆبونه‌وه‌ی ڕابه‌رانی‌ سه‌ربازی و به‌رێوه‌بردنی داعشه‌، ته‌نانه‌ت کاره‌ تیرۆرستیه‌کانی له‌جیهاندا ده‌کرا و داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌خسته‌ ئه‌ستۆ له‌م شاره‌وه‌ نه‌خشه‌ی بۆ داده‌نرا، ئایا له‌ده‌ستدانی ئه‌م شاره‌ ده‌بێته‌ هۆکاری پشێوی له‌و ڕێکخراوه‌دا و چی دی نه‌توانێت وه‌ک پێشتر کاریگه‌ری سه‌ربازی هه‌بێت؟ ئایا ئه‌مه‌ کۆتایی‌هێنانه‌ به‌توانای ئه‌و ڕێکخراوه‌.

ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ئه‌نجو‌مه‌نی عه‌شایه‌ری سه‌ربه‌ داعش هه‌وڵی دانوستاندن له‌گه‌ڵ هێزی سوریا دیموکرات ئه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ بێ شه‌ڕ له‌ڕه‌قه‌ ده‌رچن و به‌ره‌ و دێر ئه‌لزۆر برۆن. ئه‌مه‌ چی ده‌گه‌ێنێت.

ئه‌وهێزه‌ی بۆ ڕزگارکردنی داعش ئاماده‌یه‌ زۆرینه‌ی کورده‌ و ئه‌نجومه‌نێکی ڕێبه‌ریان بۆ شاره‌که‌ دانه‌وه‌، ئایا خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌ که‌ پێشتر له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمی سو‌ریادا بووه‌ دواتر داعش، تاچه‌ند ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ هاوکار بن، ئایا پێشوازیان لێده‌که‌ن یاخود خه‌ڵکی ئه‌وێ به‌چاوی دووژمنانه‌ ته‌ماشای ئه‌و هێزانه‌ ده‌که‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا كاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نه‌واف خه‌لیل سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کو‌ردیی له‌ئه‌ڵمانیا کردوه‌.

XS
SM
MD
LG