Accessibility links

سۆران ئیسـماعیل: به‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین

  • Wrya Kalle

سۆران ئیسماعیل

پرسی ڕیفراندۆم له‌م کاته‌دا دووباره‌ گه‌رم بۆته‌وه‌، ئایا ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهینانی ئاواتی کورده‌ یاخود ده‌کرێت مه‌به‌ستیكێ‌ نادیار له‌پشت ئه‌مه‌وه‌ هه‌بێت. ئایا کاریگه‌ری ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ناوچه‌ ناکۆک له‌سه‌ره‌کان چۆن ده‌بێت؟، له‌ئێستادا وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان به‌فه‌رمی پشتیوانیی ڕیفراندۆمی کوردستان ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر بکرێت ئامانجی خۆی به‌ده‌ست دێنێت، ئایا ڕیفراندۆم ته‌حه‌دای خواستی دوژمنانی کورده‌، ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ئه‌بێته‌ هۆی کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان له‌سێبه‌ری یه‌ک خواستدا؟.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ سۆران ئیسماعیل چاودێری سیاسی کردوه‌ .

سۆران ئیسماعیل ده‌ڵیت " من پێم وایه‌ بکه‌ری ئه‌م ریفراندۆمه‌ دوژمنانی کورده‌ و سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت دواهه‌مین خواستی خه‌ڵک تێکبشکێنن، پێشخستنی ڕیفراندۆم به‌ر له‌ هه‌ڵبژارادن نیازه‌که‌ له‌وێدا ده‌ره‌که‌وێت یاری به‌چاره‌نووسی میلله‌تێک ده‌که‌ن".

ده‌شڵێت "تاکوو ئێستا سنووری ریفراندۆم دیار نیه‌، یه‌ک له‌سه‌ر سێی نیشتمانه‌که‌مان له‌باشووری کوردستان داگیرکراوه‌، به‌م کاره‌ له‌ده‌ستمان ده‌چێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی سه‌دام له‌ دانووستانده‌کاندا کێشه‌ بوو، خه‌ڵک قوربانی له‌سه‌ر داو ئه‌نفالی له‌سه‌ر کراو هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ر سووتا و شه‌هیدانی بارزانیه‌کانی لێکه‌وته‌وه‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی کوردستان بوو‌، به‌به‌ڵگه‌یه‌کی خۆماڵی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ دووژمن ئه‌دۆڕێنین".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " دوای ئه‌م ڕاپرسیه‌ چ ده‌زگایه‌ک هه‌یه‌ له‌نه‌بوونی په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ئه‌م ڕاپرسیه‌ی خه‌ڵک بدات؟".

XS
SM
MD
LG