Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار فەتاح باس لە هێرشە تێرۆرکارییەکانی بەریتانیا دەکات


People walk along the cliff-top above the lighthouse at Beachy Head near Eastbourne on the south coast of England following an easing of lockdown rules in England during the COVID-19 pandemic.
People walk along the cliff-top above the lighthouse at Beachy Head near Eastbourne on the south coast of England following an easing of lockdown rules in England during the COVID-19 pandemic.

دوابەدوای هێرشە تێرۆرکارییەکانی لەندەن و مانشستەر، سەرەک وەزیری بەریتانیا دەڵێت پێویستە هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستان.

درەنگانێکی ڕۆژی شەممە ماشێنێکی جۆری ڤان لەسەر یەکێک لە پردەکانی لەندەن خۆی کردووە بەناو خەڵکدا و حەوت کەسی کوشتووە و زیاتر لە 45 کەسیش بریندارن و وەک دەگوترێت برینەکانی هەندێکیان قورسن.
پۆلیس دەڵێت سێ هێرشبەر لەو ڕووداوانەدا کوژراون.

دکتۆر ڕێبوار فەتاح، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەو دیمەنانەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەلەفزیۆنەکان لە لەندەن ڕاستەوخۆ دەیانگواستەوە ڕەوشیکی ناخۆشی لە ناو شاری لەندەندا نیشان دەدا و دەشڵێت بە هێرشەکەی شاری مانشستەریشەوە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمە سێهەم پەلاماری لەو جۆرەیە و پۆلیسیش لە بەریتانیا دەڵێت لە مانگی سێوە تا ئێستا پێنج هێرشی تری هاوشێوەی پوچەڵ کردۆتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح ، دکتۆر ڕێبوار باسیش لە وتارەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سەرەک وەزیری بەریتانیاش دەکات و دەڵێت ئەم وتارە لە مێژوودا دەمێنێتەوە چونکە تا ئێسا هیچ گەورە کاربەدەستێکی ئەوروپایی بەو جۆرە زمانە قسەی نەکردووە و دەشڵێت سیاسەتی بەریتانیا لە دەرەوە ئەو جۆرە سیاسەتە نییە بتوانێت ڕێگە لەم جۆرە هێرشانە بگرێت و دەشڵێت دەبوایە سەرەک وەزیر ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بگرتبایە و بیگوتبا ڕێوشێنی توند دەگیرێنە بەر بەرامبەر ئەو وڵاتە شکستخواردوانەی دەسەڵاتیان تیادا نییە.

دکتۆر ڕێبوار دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەم هێرشە تێرۆرکاریانە کاریگەرییان هەبێت بەسەر هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و دەشڵێت پێشبینیش دەکات کە پارتی پارێزگاران بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:23 0:00

XS
SM
MD
LG