Accessibility links

وێنه‌ی سه‌ته‌لایت بۆ به‌دواداچونی که‌مخۆراکی له‌ باشووری سودان به‌کاردێت

  • Wrya Kalle

جیهان چاودێری که‌مخۆراکی له‌ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات. له‌کاتێکدا گرووپه‌ مرۆیه‌کان بۆ قه‌یرانه‌که‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌یه‌، ده‌بێت کیشه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ چاره‌سه‌رکه‌ن که‌ چۆن به‌دواداچوون بکه‌ن بۆ خۆراک له‌ناوچه‌ دوورده‌ست و مه‌ترسیداره‌کانی گه‌شتن پێیان ئاسان نیه‌.

تۆڕی سیسته‌می ئاگاهی ناسراو به‌ فێوسنێت FEWSNET وه‌ڵامی هیوای بۆ ئه‌م گرفته‌ پێبوو.

ئه‌م سیسته‌مه‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و کۆمپانیای دیجتاڵ گلۆب DigitalGlob پشتیوانی ده‌که‌ن، که‌ کۆمپانیایه‌کی سه‌ته‌لایته‌ له‌ ولایه‌تی کۆلۆرادۆ شیکاری وێنه‌کانی سه‌ته‌لایتی باشووری سودان ده‌کات.

ئه‌م هه‌وڵه‌ هه‌زاران خۆبه‌خشی ده‌وێت، که‌سانی ئاسایی شاره‌زایی هونه‌ریشیان نه‌بێت ‌- له‌شیکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سته‌لا‌یته‌کان که‌ به‌دوای خه‌له‌ک و جێنشینی به‌رده‌وام و کاتیان ده‌گه‌ڕێت. گرووپه‌که‌ ڕووپێوی به‌ پانتایی 18 هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجایان له‌ 5 ناوچه‌ باشوری سودان ده‌ستنیشانکردوه‌ بۆ شیکردنه‌وه‌ی.

ره‌یانان پرایس به‌رێوه‌به‌ری یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی باشتر بۆ جیهان له‌ دیجتال گلۆب ده‌ڵێت چاودێران ده‌توانن جێنشینه‌کان و ڕێگاو نه‌خۆشخانه‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌ستنیشانکه‌ن و له‌کاتی پێویستدا ئه‌و زانیاریانه‌ به‌سوودبن.

له‌جێگاکانی که‌ی جیهان له‌دوای که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌ سروشتیه‌کان وه‌ک ئاگر که‌وتنه‌وه‌ و لافاو سودی زۆری لێ وه‌رده‌گیرێت.

به‌ڵام بۆ باشوری سودان گرنگی زیاتری هه‌یه‌، له‌ و5 ناوچیه‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار که‌س ناچار کراون له‌ماڵ و حاڵی خۆیان دوورکه‌ونه‌وه‌، له‌ڕێگای وینه‌کانه‌وه‌ ده‌توانرێت گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و پێداویستیه‌کانیان ده‌ستنیشان بکرێت و پلانی هاریکاریان به‌ خواردن و پێداویستی بۆ دانرێت.

دجتاڵ گلۆب تۆرێک سه‌ته‌لایتی ڕزلووشنی به‌رزی هه‌یه‌، له‌ڕێگایه‌وه‌ هه‌زارن وێنه‌ی ناوچه‌که‌ی کۆکردوه‌ته‌وه‌، چاودێری زیانه‌کان و ئاواره‌بونه‌کان ده‌کات. وێنه‌کان به‌ ساڵی 2015 به‌راورد ده‌که‌ن و بۆ تێگه‌یشتن له‌و یارمه‌تیانه‌ی دراون‌ تاچه‌ند سوودی هه‌بوه‌.

سپه‌یس ئێکس یه‌که‌م که‌بسولی دووباره‌ به‌کارهێنانه‌وه‌ی بۆ ئاسمان نارده‌وه‌.

کۆمپانیای سپیس ئێکس یه‌که‌م که‌بسولی بارهه‌ڵگری دووباره‌ به‌کارهاتووی بۆ بنکه‌ی ئاسمانی نوێوده‌ڵه‌تی نارده‌وه‌، له‌هه‌وڵێکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونی ئه‌و جۆره‌ ئه‌رکانه‌.

داوی ئه‌وه‌ی بۆ دوو ڕۆژ به‌ هۆی باوبۆرانه‌وه‌ هه‌ڵدانی دواکه‌وت، ئه‌م کوبسوله‌ به‌ مووشه‌کی فالکۆن بۆ ئاسمان نێردرایه‌وه‌، بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ئاسمان بگاته‌ بنکه‌که‌، به‌مه‌ش یه‌که‌م که‌بسوله‌ دوای به‌کارهێنای پێشتر دووباره‌ به‌کاردێته‌وه‌.

که‌بسووله‌که‌ هه‌مان که‌بسولی پێشووه‌، به‌ڵام هه‌ندێک گۆڕانکاری تێداکراوه‌، وه‌ک به‌رگی به‌رگری سوتانی گۆڕاوه‌ که‌ له‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ی پێشوودا بۆ زه‌وی به‌سووتانی زیانی پێکه‌وتبوو.

له‌م هه‌ڵدانه‌دا ئه‌وه‌ی له‌باریدا هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ 2720 کیلۆگرام‌ له‌ شمه‌ک، وه‌ک خانه‌ی وه‌زه‌ی خۆر و دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی نیتۆرنی و مشک و مێشوله‌ و پێداویستی جۆراوجۆر.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ئوسترالیا ئاگه‌دارده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت تیره‌ی به‌ردینی که‌نار ده‌ریا بپارێزن.

ڕێکخراوی یونسکۆ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که‌ ڕێکخراوێکه‌ پارێزگاری له‌ که‌لتوری ڕۆشه‌نبیری ده‌کات، داوای له‌ ئوسترالیا کرد ده‌ستوبرد بکات له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕزگارکردنی به‌ربرستی به‌ردینی گه‌وره‌ی که‌نار ده‌ریا و له‌مباره‌یه‌وه‌ ووتی له‌وانه‌ نیه‌ به‌داهاتوویه‌کی دووریش باشبوون به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

یۆنسکۆ ئاگاهیدا پرۆژه‌ی خه‌مڵاندنه‌وه‌ی بێگه‌ که‌لتوریه‌کانی جیهان ئه‌وه‌ی‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی کراکۆڤ له‌ پۆڵه‌ندا له‌ مانگی 6ی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌رچوو، په‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه‌کانی له‌ ده‌ریاکاندا خاوه‌ و ئوسترالیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تا ساڵی 2050 ئامانجه‌کانی به‌ده‌ست نه‌یه‌ت.

ناوه‌ندی که‌لتوری جیهانی و یه‌کێتی نێوده‌ڵه‌تی بۆ پارێزگاری له‌ سروشت و سه‌رچاوه‌کانی ڕوانگه‌ی وایه‌ جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌ پێویستی به‌ خێراکردنیه‌تی بۆ دڵنیابوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ مامناوه‌نده‌کان و دڕێژخایه‌کانی به‌هاتنی ساڵی 2050.

له‌ئێستادا بوونی ئه‌و هێڵه‌ له‌ده‌ریادا بۆته‌ هۆکاری ڕاکێشانی تۆرستان بۆ دیمه‌نه‌ جوانه‌کانی له‌ژێر ده‌ریادا که‌ له‌بونه‌وه‌ری قه‌وزه‌شێوه‌ پێکدێت و ژینگه‌ی ده‌ریا ده‌پارێزن .

ئه‌وهێڵه‌ی ده‌ریا به‌هۆی گۆڕانکاری له‌ که‌ش و هه‌وادا و ڕاوه‌ ماسی و په‌ره‌سه‌نده‌کانی له‌که‌نار ده‌ریادا ده‌کرێت مه‌ترسی له‌سه‌ره‌. له‌دووساڵی ڕابردوودا ئه‌و هێڵه‌ به‌هۆی گۆڕانکاریه‌کان زیانی زۆری پێگه‌شتوه‌و له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌ریا ئاوێته‌ ده‌بێت و به‌به‌رد ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG