Accessibility links

ئەمڕۆ بەبڕیارى دادوەرى لێكۆڵینەوەى كەلار ، ئاوات عەلى بەرێوەبەرى كەناڵى ئێن ئار تى دەستگیركراو ئارام بەختیارى پەیامنێرى كەناڵەكەش ، دوای14 ڕۆژ لەدەستگیركردنى ئازاد كرا.

دانا زەهاوى پارێزەرى ئاوات عەلى، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"دەستگیركردنى ئاوات عەلى بەپێى یاساى كارى ڕۆژنامەوانى بووە."

وتیشى"ئەمڕۆ دادوەرى لێكۆڵینەوە هاوكات لەگەڵ بڕیارى دەست بەسەركردنى ئاوات عەلى دا، ئارام بەختیارى پەیامنێرى كەناڵەكەى ئازاد كردووە."

دەستگیركردنى ئاوات عەلى لەسەر سكاڵاى سەرۆكى دادگاى تاوانەكانى كەركوك/گەرمیان بووە ، لەسەر بڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتێك لەسەر ئەو پیاوەى كەگوایە بەتاوانى دزینى شیر و دایبى 11 ساڵ حوكمدرا ، كەگوایە ڕاپۆرتەكە بووەتە هۆى وروژاندنى شەقام و زیان گەیاندن بەناوبانگى دادگا.

ئارام ئیكرام بەرپرسى لقى گەرمیانى سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى كوردستان، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دەستگیركردنى ئاوات عەلى بەرێوەبەرى كەناڵى ئێن ئار تى پێشێلكردن و لەقاڵبدانى كارى ڕۆژنامەوانى و ئازادى ڕادەربڕینە."

گوتیشی"هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئازاد كردنى چڕ دەكەینەوە."

بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتودا تیمى پارێزەرانى كەناڵى ئێن ئارتى داواى بەكەفالەت ئازاد كردنى ئاوات عەلى بكەن ، كە ئێستا ناوبراو لەبنكەى گرتن و گواستنەوەى پۆلیسى گەرمیان دەست بەسەرە


.

XS
SM
MD
LG