Accessibility links

حەشدی شەعبی شارۆچکەیەکی ستراتیژی لە دەستی داعش ڕزگار دەکات


ڕێبەرێکی باڵای حەشدی شەعبی دەڵێت ‌‌هێزەکانی شارۆچکەیەکی سەرەکیان لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە دەستی داعش ڕزگار کردووە.

جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی ئەلموهەندس، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی شارۆچکەی ستراتیژی باعجیان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گرتووە.

ئەلموهەندس گوتوشیەتی پێشوەچوونەکان زۆرن و هەوڵێکی گشتییە لەو ئۆپەراسیۆنەکەی کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ و لە مانگی 10 دەستیپێکرد. ئەو شارۆچکەیەی کە نزیکە لە سنوری سوریاوە بە یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکان بۆ هێڵی گواستنەوەی نێوان داعش بە ڕێگای سوریاوە دادەنرێت.

XS
SM
MD
LG