Accessibility links

مێزگرد: حەشدی شەعبی وەک هێزێکی نیشتمانی یان هێزی تەگەرە و نیگەرانی؟!

  • Balen Salih

لەوەتای ئەم هێزە لە عێراق دامەزراوە، حەشدی شەعبی جێی مشتومڕێکی زۆری سیاسی بووە.

سەرەتا وەک هێزێکی خۆبەخشی شیعەکان بوو لە عێراقدا و لەسەر داوای ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕێبەری باڵای شیعەکانی عێراق ئەم هێزە پێکهێنرا.

وەک دەگوترێت بۆ شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دامەزراوە ، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات وەک زۆرێک لە عێراقیەکان و بە تایبەتیش سوننە ئاینزاکان باسیان دەکرد، ئەم هێزەی حەشدی شەعبی پڕۆژەی تری هەیە و زۆر گەورەترە لە شەڕی دژی داعش.

بەکر حەمە سدیق
بەکر حەمە سدیق

چاودێر لەوبڕوایەدان ئەم هێزە بۆ مەبەستی تر دامەزراوە و هۆکارێکیشە بۆ جێگیرکردنی زیاتری کاریگەرییەکان و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا و لە دەرەوەی سنورەکانی عێراقیشدا.

کەم نین ئەوانەی ئەم هێزەی حەشدی شەعبی بە بەشێک لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەزانن و هەندێکیش زیاتر دەڕۆن و دەڵێن ڕێک وەک هێزی (بەسیج) ی ئێرانییەکانە.

هونەر حاجی جاسم
هونەر حاجی جاسم

بەڵام بەشێکی تری عێراقیەکان دەڵێن ئەم هێزە لە ساتەوەختێکی هەستیاردا پێکهاتووە، واتە ئەو کاتەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش گەیشتبوونە دەوروبەری بەغدای پایتەختی عێراق.

میوانەکانی مێزگرد:
بەکر حەمە سدیق، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق.
هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

شەڕەکانی دژی داعش و بە تایبەتیش شەڕی ئازادکردنی موسڵ هێندەی تر پێگەی ئەم هێزانەی شیعەکانی تۆکمەتر کرد، بەڵام ئەمە نەبووە مایەی ڕەواندنەوەی ترس و نیگەرانییەکان لەم هێزە، بە تایبەتی لە لایەن کوردەوە لە ناوچە دابڕێندراوەکان و ئێستاش کە شەڕ گەیشتۆتە ناوچە سنوریەکانی نێوان عێراق و سوریا، کورد لە ڕۆژئاواش نیگەرانن لە شیانەکانی ئەوەی حەشدی شەعبی بچێتە ناو ڕۆژئاوای کوردستانەوە.

حەشدی شەعبی
حەشدی شەعبی

سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن ئەو جموجۆڵانەی حەشدی شەعبی دەیکات بریتین لە پڕۆژەیەکی ئێرانی و جەختیش دەکەنەوە لەوەی هەر هەنگاوێکی ئەو هێزە شیعەیە بۆ ناو ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکی بەهێزی یەکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبنەوە.

ئایا ئەو هەموو نیگەرانیانەی بەرامبەر حەشدی شەعبی هەن لە جێی خۆیدان؟

ئایا مەترسییەکانی حەشدی شەعبی دەبنە مایەی هەر هیچ نەبێت نزیک بوونەوەی دەسەڵاتە سیاسییەکانی کورد لە باشور و ڕۆژئاوا؟

ئایا میکانیزمەکان بۆ ڕەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەی لە ئاکامی هەبوونی حەشدی شەعبییەوە هاتونەتە ئاراوە چین؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی ئەم مێزگردەدایە:

XS
SM
MD
LG