Accessibility links

سۆران عه‌لی خان: له‌ 42 ساڵه‌ی ساڵیادی یه‌کێتیدا، سیاسه‌ت و بارزگانی پێکه‌وه‌ ناکرێت

  • Jani Diylan

6/1 ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانه‌.

ته‌منی 42 ساڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پڕ له‌ هه‌وراز و نشێۆ و کاره‌سات بوه‌ و له‌ بار و دۆخێکدا خه‌باتی کرد که‌ له‌ زۆر لاوه‌ به‌ دوژمنان و به‌رهه‌ڵستان و نه‌یارانیه‌وه‌ گه‌مارۆ درابوو و هیچ نه‌مابوو پاش کاره‌ساتی حه‌کاری یه‌کێتیی له‌ ناو بچێت، به‌ڵام یه‌کێتیی خۆێ را گرت و هه‌ڵسایه‌وه‌.

چ بوو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ وا یه‌کێتی له‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نه‌یارانیدا توانی خۆێ رابگرێ و تا رووخانی سه‌دام حوسه‌ین شورشه‌که‌ بگه‌ینێ؟

ئه‌مرۆ که‌ سیاسه‌ت به‌ بازرگانی تێکه‌ڵ کراوه‌ و یه‌کێتیی له‌و باره‌ قه‌یرانیاویه‌دا ده‌ژێ، ئاخۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ سه‌ر ده‌سته‌ڵاتن و له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی دان له‌ توانایاندایه‌ یه‌کێتیی به‌ره‌و لێواری سه‌رکه‌وتن به‌رن یان ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه‌؟

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" یه‌کێتیی له‌ بارودۆخێکدا له‌ داێکبوو بوو که‌ رژیم له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بوو قه‌ت جارێکی تر شورش درووست ببێت وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌یانووت کورد داره‌ خورما له‌ سه‌ری ده‌رچێ جارێکی تر پێشمه‌رگه‌ له‌و شاخانه‌ درووست نابێته‌وه‌، یه‌کێتیی به‌ شانازیه‌وه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ سه‌خته‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ وه‌ توانی کۆمه‌ڵێک گه‌نجی تێکۆشه‌ر، له‌ خۆ بردوو و له‌ سه‌ر تیورێزه‌کردنی تازه‌ و په‌روه‌رده‌کراو به‌ نیشتمان په‌روه‌ری له‌ ده‌وری خۆێ کۆکاته‌وه‌ وه‌ ده‌ست بکه‌نه‌وه‌ چه‌ک وه‌ به‌ توانایه‌کی زۆر که‌مه‌وه‌ و به‌ چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ توانیان له‌ به‌رامبه‌ر به‌عسدا رابوه‌ستن ".

مامۆستا سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌ڵبه‌ته‌ شورش کردن و خه‌باتی شاخ زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانره‌وایی، ده‌سه‌ڵاتداری و حوکمرانی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداری ره‌نگه‌ زۆر خه‌ڵک له‌ رێگای شورشگێری لا بدا وه‌ یاخود پابه‌ندبوونی به‌ بنه‌ماکانی شورشکردن و خزمه‌تکردنی خه‌ڵکه‌وه‌ نزمتر ببێته‌وه‌، وه‌ یه‌کێک له‌وانه‌ی یه‌کێتیی لاواز کردوه‌ته‌وه‌ ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تاکیه‌کانه‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ بازرگانی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن وه‌ دیسان ئه‌و ئیمتیاز بوه‌ هۆێ درووستبوونی ئه‌و باڵ باڵیه‌ی ناو یه‌کێتیی".

مامۆستا سۆران ده‌شڵێت " سیاسه‌ت و بارزگانی پێکه‌وه‌ ناکرێت، هه‌ر سیاسیه‌ک بوه‌ بازرگان شکه‌ست ئه‌هێنێ به‌ڵام هه‌ر بازرگانی بوو به‌ سیاسی ره‌نگه‌ بتوانێ باشتر خزمه‌ت به‌ وڵاته‌که‌ بکات، وه‌ ئه‌و سه‌رکردانه‌ ئه‌گه‌ر فیشاریان له‌سه‌ر نه‌بێ که‌س ده‌ست له‌ بازرگانی ناکێشیته‌وه‌".

XS
SM
MD
LG