Accessibility links

قایمقامی چەمچەماڵ: بەشێک لە یەکێتی و گۆڕان لە پشت پشێوی و تەقەکردنەکانی ناو چەمچەماڵەوەن


ئامانج محەمەد قایمقامی چەمچەماڵ لەم گفتۆگۆیەدا باس له بارودۆخی قەزای چەمچەماڵ دەکات و دەڵێت،چەمچەماڵ کراوەتە ئامانج و بەشێک لە دوو لایەنی سیاسی چەمچەماڵیان کردۆتە موختەبەری سیاسی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسیەکانیان.

هەفتەی ڕابردووتر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبونەوەیدا بە ئامادەبونی قایمقامی چەمچەماڵ بڕیاریدا بە هۆی زیادبوونی دیاردەی تەقەکردن و تاوان لە قەزای چەمچەماڵ هێزێکی ئەمنی ڕەوانەی ئەو قەزایە بکات.

ئامانج محەمەد قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕ لەهەموو شوێنێکی کوردستان بارودۆخ خراپ بووە بە تەنها چەمچەماڵ نیە ڕەنگە چەمچەماڵ لە زۆر شوێنی تر باشتر بێت بەڵام بە مەبەست زوم خراوەتە سەر چەمچەماڵ.

قایمقامی چەمچەماڵ وتیشی بەشێک لەناو یەکێتی و بەشێکی کەمیش لەناو بزوتنەوەی گۆڕان لەپشت ئەو ئاڵۆزییەکانی چەمچەماڵەوەن و بەمەبەست چەمچەماڵیان کردووە بە تاقیگەی یەکلایکردنەوەی ململانێی سیاسی و کێشەکانیان.

ئامانج محەمەد قایمقامی چەمچەماڵ کە لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو پۆستەدا دانراوە لەبارەی ئەوەی ئایا حیزبەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە بەشێکی یەکێتی لەپشت ئاڵۆزییەکانەوەن دەڵێت بەڵێ دەیان جار حیزبەکەم و حکومەتم لەوە ئاگادارکردۆتەوە و مەکتەبی سیاسیش بە بەیاننامەی فەرمی ئاماژەی بەوەکرد کە بەرەڵایی لە هەندێک ناوچە بڵاوبۆتەوە و قابیلی قبوڵ نیە.

XS
SM
MD
LG