Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: تورکیا گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ له‌ سیاسه‌تی دژایه‌تیکردنی کورد له‌ سوریا شکه‌ستی خواردووه‌ وه‌

  • Jani Diylan

ئۆزتورک ییلماز جێگری سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کۆماری (CHP) پاش 10 رۆژ له‌ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردوگان بۆ کۆشکی سپی، له‌ واشنتن به‌ په‌یامنێراتی ووت ئه‌گه‌ر بێت و په‌یه‌ده‌ تاوانباری په‌که‌که‌ بکات و پشتێوانی له‌ چالاکیه‌کانی نه‌کات و بڵێت من په‌یوه‌ندیم به‌ په‌که‌که‌وه‌ نییه‌، له‌وانه‌یه‌ بیسه‌ڵمێنی هه‌نگاوێکی به‌ره‌و پێشه‌. ئایا قسه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ ئاماژه‌یه‌که‌ به‌ گۆڕانێک له‌ چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی تورکه‌کان، یاخود ئه‌مه‌ قسه‌ی پاش کاردانه‌وه‌کانی کۆنگریسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ردوگان؟

شه‌ماڵ به‌شیری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من له‌و بروایه‌دام ئه‌م سه‌ردانه‌ وه‌ ئه‌م لێدوانه‌ سه‌ره‌تا گوزاره‌له‌ یه‌ک شت ده‌کا ئه‌ویش، سه‌رنه‌که‌وتن و شکه‌سته‌که‌ی ئه‌ردوگانه‌ بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، دووای 10 رۆژ له‌م سه‌ردانه‌ وه‌ به‌ ئاخافتنێکی جیاوازتر و ئه‌جه‌ندایه‌کی جیاوازتر، نیشانی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ له‌ سیاسه‌تی دژایه‌تیکردنی کورد له‌ سوریا شکه‌ستی خواردووه‌ وه‌ ناتوانی له‌مه‌و دووادا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌رده‌وام بێ، رۆژ به‌ رۆژ تورکیا روبه‌روێ گوشه‌گیری و په‌راوێز ده‌بێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، هه‌ر بۆیه‌ پلانی B ئێستاکه‌ که‌وتووه‌ته‌ ئاراوه‌، پلانی B یش ئه‌وه‌یه‌ مێژووێ سیاسی باشوری کوردستان له‌ رۆژئاوای کوردستان پێاده‌ بکه‌ن وه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ر کورد و ئیراده‌ی سیاسی کوردا له‌ رۆژئاوای کوردستاندا دا سه‌پێنن ".

کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کورد له‌ باشوری کوردستان نه‌یتوانیوه‌ هیچ به‌ر و بوم و ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێ له‌م سیاسه‌ته‌ ( په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیادا) به‌ڵام چینێکی سیاسی یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان پارتێکی سیاسی ده‌ستنیشانکراو، ئه‌وانه‌ توانیۆیانه‌ کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی چ له‌ ئاستی ده‌سه‌ڵات و چ له‌ ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر که‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئێستاکه‌ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژئاوای کوردستان ده‌یڵێ و ئه‌و په‌یامه‌ ده‌دات، ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ یان له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دانتان پێی نانرێ وه‌ یان ئه‌وه‌ته‌ خۆتان ده‌گۆڕن وه‌ مودیلی باشوری کوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن".

کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت " ده‌وڵه‌تی تورک ئاماده‌یه‌ کورد قبول بکات به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی کوردێک بێ که‌ ستراتیژی سیاسی و هه‌ڵس و که‌وتی رۆژانه‌ی له‌ رۆژئاوای کوردستان بکه‌وێته‌ خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ستراتیژیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌ڵام کورد به‌و هه‌موو قاره‌مانیه‌تیه‌ ، به‌و هه‌موو شه‌هیده‌، به‌و هه‌موو نرخ و به‌هاییه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌ ئیراده‌یه‌کی ئازاد، له‌ سوریا داویه‌تی، بێگومان نایه‌ت بگه‌رێته‌وه‌ خانه‌ی یه‌کم، وه‌ کورد له‌ ( مه‌وقعیه‌ت) وه‌ یاخود له‌ پێگه‌یه‌کیلاوازدا نییه‌ تا مه‌رجه‌کانی تورکیا قبول بکا ".

XS
SM
MD
LG