Accessibility links

مێزگرد: ئێران لە هاوکێشەی نوێی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت ئەوانەی داوای گۆڕانکاری لە هەڵوێست و جموجۆڵەکانی ئێراندا دەکەن، مەبەستیان لە گۆڕینی ڕژێمی ئێرانە نەک شتی تر.

ئەم لێدوانەی ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، دوابەدوای گازەندەکانی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەسەر هەڵوێستەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە ئێستادا زۆرێک لەوبڕوایەدان ڕووداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاماژەن بە ئەگەری قۆناغێکی نوێ لەو ناوچەیەی جیهاندا، لەوانە سەردانەکەی دانۆڵد ترامپ بۆ ناوچەکە و بە تایبەتیش بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە، هەروەهاش ئەو ژمارە پێوانانەی ڕاگەیەندراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

دکتۆر ئومێد ڕەفیق
دکتۆر ئومێد ڕەفیق

میوانەکانی مێزگرد:

دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و لێکۆڵەر

پڕۆژە گەورەکەی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆتاییهێنانە بە تێرۆریزم لە هەردوو ڕووی هزری و ڕێکخراوەییشەوە، پێشتریش بەشداربووانی کۆبوونەوە لوتکەییە ئیسلامییەکەی لە ڕیاز کرا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ دیالۆگ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا کە زۆرێک لە شیکەرەوە بە هەنگاوێکی ڕژد ناودێریان کرد.

ئەحمەد ئەسکەندەری
ئەحمەد ئەسکەندەری

سەرۆک ترامپ وەک لە لێدوانەکانیدا لە عەرەبستانی سعودیە و لە ئیسرائیلیش جەختی لێکردەوە، هەنگاوی سەرەکی بۆ لەناوبردنی تێرۆریزم، بڕینی هەموو ڕێگەکانی هاوکاریکردنی تێرۆریستانە.

هاوکات نەک هەر سەرۆک ترامپ، زۆرێکیش لە گەورە کاربەدەستانی بەڕێوبەرایەتیش لە واشنتۆن، کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوان و سەرپەرشتکاری تێرۆریزم دادەنێن.

ئایا پڕۆژەیەکی هاوبەش لە جیهانی ئیسلامیدا هەیە بۆ سنوردارکردنی جموجۆڵەکانی ئێران؟

ئایا وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هێندە کاریگەرن تا هەڵوێستەکانی ڕوسیا لەسەر ئێران بگۆڕن؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:42 0:00

XS
SM
MD
LG