Accessibility links

مۆنۆمێنتەکانی ڕێزگرتن لەوانەی لە پێناو ئەمەریکا گیانیان بەخت کردووە


لە ڕۆژی یادەوەریدا شارەکان لە سەرانسەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێوڕەسمی تایبەت دەگێڕن بۆ ڕێزلێنان لە قارەمانەکانی خۆیان کە بەشداری شەڕەکانیان کردووە و لە پێناو ئەمەریکادا گیانیان بەخت کردووە.

دەیان مۆنیومێنت لە ئەمەریکادا هەن بۆ رێزگرتن لەوانەی لە پێناو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گیانی خۆیان بەخشیوە. یەکێک لە ناودارترین ئەو مۆنیومێنتانەی کە بە مۆنیومێنتی جەنگی هێزەکانی پیادە دەناسرێت پەیکەری ئەو سەربازانەی هێزی پیادەیە کە ئاڵای ئەمەریکا لە دورگەی ئایوجیمای ژاپۆنی هەڵدەدەن لە دەمی جەنگی دوهەمی جیهانیدا. پەیکەرەکە سەرچاوەی لەو وێنەیەوە گرتووە کە لە کاتی ئەو جەنگەدا لە ساڵی 1945 دا گیرابوو ، ئەم پەیکەرە رێزلێنانە بۆ هەموو ئەو ئەمەریکاییانەی لە ساڵی 1775 وە کوژراون.

هەرچەندە زۆرێک لەو مۆنیومێنتانە پەیکەری سەربازانی ئەمەریکایین ، هاوکات مۆنومێنتی نیشتمانی جەنگی دووهەمی جیهانی شێوازی بونیاتی تیدا بەکارهاتووە بۆ رێزگرتنە لەوەی پێیدەگوترێت مەزنترین نەوە. پەیکەرەکە مادەی برۆنز و پایەی گرانێت ی تێدا بەکارهێنراوە کە واتای چەندان ساڵی جەنگ و یەکگرتووی ئەم وڵاتە دەگەینێت . هەروەها یادەوەرگاکە لە گۆڕەپانێک پێکدێت کە 4000 هەزار پەیکەری ئەستێرەی زێرێن لە خۆدەگرێت بۆ یادکردنەوەی پتر لەو 400 هەزار ئەمەریکاییانەی ژیانی خۆیان لە ماوەی ئەو جەنگەدا لە پێناو وڵاتدا بەخشی.

هەروەها دیوارێکی دیکە هەیە بۆ بیرەوەری پتر لەو 58 هەزار ئەمریکایانە ،ئەوانەی لە ماوەی ئەو جەنگەدا کە وڵاتی لەبەر یەک هەڵوەشاند، ئەوانە بێسەرو شوێن بوون.

دیوارەکە ئەوەی لە مادەی گرانێت رەش دروست کراوە ناوی قوربانیانی لەسەر هەڵکەندراوە . بیرەوەری جەنگاوەرانی ڤێتنام بە هێندی جەنگەکە مشتومڕاوی بووە ، ئەوەی لە ساڵی 1982 دا تەواو بوو. بەڵام ئەمە بووەتە یەکێک لە هەرە بە هێزترین و ناودارترین مۆنومێنتەکانی وڵات و ساڵانە بە ملیۆنەها کەس سەردانی دەکەن، زۆرێک لە میوانەکان تاجە گوڵینەی لەسەر دادەنێن و تێبینی خۆیان و وێنەی لە بەشی خوارەوەیدا دادەنێن.

منۆمێنتی جەنگاوەرانی کۆریا ئەویش شێوازێکی نائاسای دیکەیە بۆ مۆنومێنتێکی لەشکری و یەکێکە لە نوێترین مۆنومێنتەکان کە لە 19 پەیکەر بە بەرزی 2 مەتر پێکدێت و پەیکەرەکان بریتین لە پەیکەری سەربازانی سوپا و هێزی دەریای و هێزەکانی ئاسمانی ئەمەریکایی کە سیمبولی کێلگە چەڵتوکەکانی کۆریایە .

شوێنی مۆنومێنتەکە لیستی ناوی ئەوانەی لەسەرە کە لە میانەی ئەو شەڕە 3 ساڵیەدا گیانیان لەدەست دابوو یان بێ سەرو شوێن بوون.

ئەو سێ کەوانەیەی بە ئاسماندا چووە ، هێمای مۆنومێنتی هێزی ئاسمانیە و گوزارشت لە شەڕیکی تایبەت ناکات . ئەم مۆنومێنتە بۆ رێزلێنانە لە ژنان و پیاوانی هێزی ئاسمانی ئەمەریکای و هەروەها بۆ ستایشکردنی پێشەوایانی هێزی ئاسمانی یە. لە رۆژی یادەوەریدا ئەم مۆنیومێنتانە واتای تایبەتی خۆیان هەیە.

XS
SM
MD
LG