Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر ئەحمەد ئابڵاخی


دکتۆر ئەحمەد موحەمەد ئابڵاخی
دکتۆر ئەحمەد موحەمەد ئابڵاخی

بە ڕای زۆرێک لە لێکۆڵەر سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بە قۆناغی سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ڕەخنەی ڕژد دادەنرێت بە تایبەتیش لە ڕوانگەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ڕەخنەدا هاتوون.

لەو ساڵانەوە ڕەخنە توانی خۆی لە پێوانەکردنی دەق ڕزگار بکات یانی لەوەی هەر تەنها ئەوەندە بە خوێنەرانی خۆی بڵێت دەقێکی باش یان خراپە، بەڵکو کەوتە شیکردنەوەی دەقەکان و نیشاندانی دیدە پەنهانەکان و مەبەستە شاراوەکانی دەق هەروەهاش بنەما هزرییەکانی نوسەر کاری لەسەرکردووە.

بە دواشیدا قۆناغێکی تر دێتە ئاراوە بۆ ڕەخنەگرتن لە خودی ڕاڤە خۆی، بە مانایەکی تر ڕاڤەکردنی دەقە ڕەخنەییەکان بوو. ئەمەش بە سەکۆیەکی تۆکمەی ڕۆشنبیری خوێنەر دادەنرا لە کاتێکدا پشت دەبەستێتەوە بە گەڕانێکی تر بە ناو ڕەخنە و زمان و چەمک و کەرەستە و هۆکارەکانی ڕاڤەکردنی دەقەکاندا.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر ئەحمەد موحەمەد ئابڵاخی، نوسەر و لێکۆڵەر.

لە ئێستادا لە ناو فەرهەنگی کوردیدا کاتێک باس لە ڕەخنە دەکرێت زۆرێک لە نوسەران و تەنانەت خوێنەرانیش گلەیی دەکەن لەوەی خوێندنەوە ڕەخنەییەکان هەر هیچ نەبێت هەتا ئێستاش یارمەتیدەر نەبوون، تەنانەت هەندێکیش زیاتر دەڕۆن و دەڵێن، کوا کەی ئێمە ڕەخنەمان هەیە؟!

هەندێک لەوبڕوایەدان کەموکوڕی لە پرۆسەکانی وەرگێڕاندا دەشێت هۆکارێک بێت بۆ نەبوون یان کەمی ڕەخنە، وەک دەگوترێت زۆرێک لە وەرگێڕەکان بایەخ بە دەقە شیعرییەکان و ڕۆمان و چیرۆک و دەقە شانۆییەکان دەدەن و کەم ئاوڕ بەلای ئەو نوسینە هزریانە دەدەنەوە کە یارمەتیدەرێکی سەرەکین بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەخنە.

دکتۆر ئەحمەد موحەمەد ئابڵاخی ، نوسەر و لێکۆڵەر یەکێکە لەو کەسانەی هەوڵێکی ڕژد دەدات لە خوێندنەوەکانیدا بۆ دەقەکان و هەروەها بۆ وەرگێڕانیش و توانیویشیەتی لەڕێی وەرگێڕانی دەقە هزرییەکانەوە گوڕێک بداتە ڕەخنە و لەسەر بنەما هزرییەکان خوێندنەوە بۆ دەقە ئەدەبی و کارە هونەریەکانیش بکات.

ئایا ئەو دەق و بابەتانەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی توانیویانە کەموکوڕییەکانی کتێبخانەی کوردی پڕ بکەنەوە؟

ئایا زمانی کوردی هێندە دەوڵەمەندە کە بتوانرێت بەبێ هانا بردن بۆ زمانی تر پشتی پێ ببەسترێت بۆ وەرگێڕان؟

ئایا ڕەخنەکانی هەن لە بوارە جیاجیاکاندا توانیویانە بەرچاوڕوونی بە خوێنەر و بە بینەری کورد بدەن؟

ئایا لە فەرهەنگی کوردیدا خوێندنەوەیەک بۆ هزر و بۆ جیهانبینی نوسەران هەن؟

دکتۆر ئەحمەد موحەمەد ئابڵاخی، لە بەرنامەی ئەمڕۆی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:36 0:00

XS
SM
MD
LG