Accessibility links

لەشکری تورکیا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر پەکەکە


لەشکری تورکیا لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندووە ڕۆژی یەکشەممە 13 ئەندامی پەکەکەی لە هێرشێکی ئاسمانی لە باکوری عێراق کوشتووە.

لەشکری تورکیا دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردۆتە سەر 7 ئامانجی پەکەکە لە باکوری عێراق و ئەو ملیتانانەیان کوشتووە کە بڕوا دەکرێت لە ئامادەکاریدا بووبن بۆ هێرشێک.

لەشکری تورکیا دەشڵێت لە هێرشێکی جودادا بۆ سەر هەرێمی ڤانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشممە فڕۆکە جەنگییەکان 10 ئەندامی تری پەکەکەیان لەوێ کوشتووە.

XS
SM
MD
LG