Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: نه‌وشیروان مسته‌فا کاری ده‌کرد له‌ڕێگای به‌ها نیشتمانیه‌کانه‌وه‌ تاکی کورد بکاته‌ به‌رهه‌م هێنه‌ر

  • Wrya Kalle

دوای مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر پرسیار له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌و که‌سیاته‌یه‌ له‌مێژوی شۆڕشی کوردا ده‌کرێت، لەسەر ڕەوتی سیاسی و شۆڕشی کوردی چ کایرگەریەکی هەبوە ؟ وەک کارەکتەرێکی سیاسی وێستگەکانی ژیانی نەوشیروان مستەفا چۆن بوه‌؟ بزوتنەوەی ڕیفۆرمخواز کە دوایش لە بزوتنەوەی گۆران و بەرەی ئۆپۆزسیوندا خۆی بینیەوە بۆ چی بو؟ ئایا ئەنجامێکی هەبوو؟، نەوشیراون مستەفا وەک سەرکردەیەکی باشور بۆ بەنیشتمانی کردنی دامەزراوەکان چی کردوە؟، ئایا هەوڵێکی لەو شێوەیه‌ی هەبوە تا ببێت بە بناغەیەک بۆ دەوڵەت بوون؟، دوای مەرگی نه‌وشیروان مسته‌فا دۆزی ئۆپۆزسیون بەرەو کوێ دەڕوات و بزوتنەوەی گۆڕان چ ئاراستەیەک وەردەگرێت؟.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵێ له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری نووسه‌ر و چاودێری سیاسی کردوه‌.

شاره‌زووری ده‌ڵیت، "نه‌شیروان مسته‌فا ده‌یویست تاکی کورد بکات به‌ تاکێکی خاوه‌ن فکر و وه‌لائی بۆ نیشتمانه‌که‌ی هه‌بێت، ئمه‌ش له‌داواکاریه‌کایندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه،‌ یه‌که‌م جار داوایکردوه له‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ست پێبکات‌.

ده‌شڵێت "داوایکردوه‌ هێزه‌کان هێزی مه‌ده‌نی بن و حکومه‌ت حکومه‌تی هاوڵاتی بێت نه‌ک حکومه‌تی پارت و حیزب، کاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردوه‌ حورمه‌ت و شه‌هامه‌ت بۆ تاک بگه‌ڕێته‌وه‌، تاکی کورد له‌به‌رده‌م به‌رپرساندا بچووکتر نه‌بێت".

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG