Accessibility links

شه‌ماڵ بۆکانی: کوردی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ راسته‌وخۆ روو بکاته‌ عه‌ره‌بستابی سعودی، ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائێل بۆ داوای یارمه‌تی

  • Jani Diylan

سه‌رۆک ترامپ له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا سه‌ردانێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی کرد که‌ له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد. ئاخۆ لێکۆڵه‌ران ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌ ‌ چ جۆره‌ سه‌ردانێک لێک ده‌ده‌نه‌وه‌؟

شه‌ماڵ بۆکانی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌شێک له‌ به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک ترامپ که‌ له‌ کاتی هه‌ڵىژاردنه‌کاندا وه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ زۆر ئامانج له‌ خۆگرتووه‌ و ترامپ روانینێکی نۆێ هه‌یه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له‌وانه‌ راسته‌وخۆ دژایه‌تیکردنی ئێرانه‌، که‌ بۆ هه‌موو جیهان ده‌رکه‌وتووه که‌ پاڵپشتی تیرۆریسمه‌ وه‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئاژاوه‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌ تاێبه‌تی وه‌کو ده‌بینین ئه‌مرۆکه‌ له‌ سوریا، یه‌مه‌ن و هه‌ر وا له‌ عێراق".

کاک شه‌ماڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " ترامپ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی که‌نداودا به‌ دوواێ خۆێ رابکێشێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئاشتی ئیسرائیل و عه‌ره‌ب بتوانێ به‌رده‌وامی پێی بدات و به‌ره‌و چاره‌سه‌رێکی به‌رێ".

کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت " ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی ئێستاکه‌ له‌ شه‌رێکی راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆدان که‌ گه‌یشتوه‌ته‌ لوتکه‌، لێره‌دا کوردی رۆژهه‌ڵاتی ده‌توانن به‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌رنه‌که‌وتووانه‌ی 30 ساڵه‌ی خۆیاندا ئاڵوگۆڕێک بهێنن‌ و راسته‌وخۆ روو بکه‌نه‌وه‌ عه‌ره‌بستانی سعودی، ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و داواێ یارمه‌تیان لێ بکه‌ن".

XS
SM
MD
LG