Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار فەتاح: پێدەچێت بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ بخوازێت کۆنترۆڵی تەشەنەکردنەکانی ئێران بکات

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار فەتاح

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا بۆ ڕۆژهەوڵاتی ناوەڕاست و دەڕوات بۆ ڤاتیکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا فرانسیس.

دانۆڵد ترامپ لە عەرەبستانی سعودیە سەبارەت بە ئێرانوتی "لە لوبنانەوە بۆ عێراق و بۆ یەمەن، ئێران چەک و مەشقکردن بۆ تێرۆریستان و میلیشیاکان و ڕێکخراوە توندڕەوەکانی تر دابین دەکات کە وێرانی و ئاژاوە لەسەرانسەری ناوچەکەدا دێننە ئاراوە. دەیان ساڵە ئێران ئاگری قەیرانی ئاینزایی و تیرۆر خۆشدەکات، حکومەتی ئێران بە ئاشکرایی قسە لەسەر کۆمەڵکوژی و پەیمانەکانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و مردن بۆ ئەمریکا دەکات."

سەرۆک ترامپ لە ئیسرائیلیش جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە یەک دەنگ ڕایدەگەیەنن هەرگیزاو هەرگیز نابێت ئێران چەکی ناوکی هەبێت.

دکتۆر ڕێبوار فەتاح، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت لەو سەردانەی سەرۆک ترامپدا سەرەتای گۆڕانکاریی دەبینرێت لە سیاسەتی دەرەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و بە تایبەتیش بەرامبەر ئێران و سعودیە و هەروەها بەرامبەر ئیسرائیلیش و دەشڵێت هێشتا لەوە ناچێت ئەم گۆڕانکاریە لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکادا بەرجەستە بووبێت بەڵام ئاماژەکان وەها نیشان دەدەن هەنگاوەکان ڕژدن هەر هیچ نەبێت لەو ڕوانگەیەوەی سەرۆکی ئەمریکا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دوژمن ناودێر کرد و عەرەبستانی سعودیەش بە دۆست.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی لەگەڵ ئەم ئەگەری گۆڕانکاریانە لە ناوچەکەدا ئایا ئەمریکا دەستبەرداری تورکیا دەبێت؟ دکتۆر ڕێبوار دەڵێت بە ئەستەمی دەبینێت ئەمریکا دەستبەرداری تورکیا بێت لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، لەوانە ئەندامێتی لە ناتۆدا، مێژووی پەیوەندییەکانیان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە ئەمریکاش نیگەرانی نەبێت بەرامبەر تورکیا بەهۆی داڕمانی تورکیا لە ڕووی ئایدیۆلۆژیەوە و هەروەهاش تێوەگلانی تورکیا لە کێشەی تێرۆریستانی داعشدا.

دکتۆر ڕێبوار دەڵێت ئایا ڕێی تێدەچێت ئەمریکا ئەوە نەبینێت تورکیا بۆردومانی نەخۆشخانەیەک دەکات لە کۆبانی بەڵام بۆردومانی ڕققە پایتەختی دیفاکتۆی داعش ناکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG