Accessibility links

هێمن سه‌یدی: ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان نه‌دا داێنەمۆێ جۆڵانه‌وه‌ و ئاڵۆگۆڕی داهاتووێ ئێران و کوردستانن

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌ کۆتایی هات و جارێکی تر رۆحانی به‌ سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

ئاخۆ به‌و شێوه‌ی داوا کرا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌کرێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ کاندیده‌کانیش ترس و دڵه‌راوکی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به‌شانێک له‌ چینه‌ جیاوازه‌کاندا له‌ ده‌نگدانه‌کان به‌شداری نه‌که‌ن؟

بانگه‌وازی به‌شداری نه‌کردنه‌که‌ چ له‌ لایه‌ن کورد وه‌ یاخود لایه‌نه‌کانی تردا تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌بوو وه‌ تا چه‌ند کارو به‌رنامه‌ رێزی بۆ کرا بوو؟

ئایا له‌ به‌رامبه‌ر رۆحانی دا کاندیده‌کانی تر ئه‌و جۆره‌ هێز و توانایی و پایه‌یان له‌ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا هه‌بوو که‌ رۆحانی نگرانی بردنه‌وه‌ بێت؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ بروای من خاڵی زۆرترین سه‌رنج راکێشی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌ردوو کاندیده‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ مه‌ترسی به‌شداری نه‌کردنیان هه‌ست پێکردبوو وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ هۆێ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی بێ وێنه‌ له‌ مێژووێ کۆماری ئیسلامیدا هێڕش بکه‌نه‌ سه‌ر یه‌کتر، ته‌نانه‌ت یه‌کتر به‌وه‌ تاوانبار که‌ن له‌ ژیانی سیاسیاندا جگه‌ له‌ زیندان و له‌ سێداره‌دان هیچیان نه‌کردووه‌، ئه‌وه‌ نرخێکی زۆر گرانه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ داهاتوودا ده‌بێ بیدات، ئه‌وه‌ به‌ بروای من ده‌گه‌رێته‌وه‌ راسته‌وخۆ بۆ مه‌ترسی به‌شداری نه‌کردن، له‌ راستیدا ئه‌و به‌شداریه‌ به‌رهه‌می ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ توندانه‌ بوو ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ یه‌کتریان کرد، هه‌ڕه‌شه‌کانیش به‌رهه‌می فیشاری به‌شداری نه‌کردن بوو ".

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بانگه‌وازی به‌شداری نه‌کردنه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێویست بوو به‌ هۆێ توندبوونی زمانی کاندیده‌کان به‌ دژی یه‌کتر زۆر کاریگه‌ر نه‌بوو له‌ ئاکامه‌که‌یدا، به‌ڵام له‌وه‌ی کاندیده‌کان به‌ دژی یه‌کتر بخوێنن وه‌ یه‌کتر به‌ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ تاوانبار بکه‌ن کاریگه‌ر بوو، ئه‌مما ئه‌وه‌ی چه‌ندی کاری بۆ کراوه‌، به‌ نیسبه‌ت کوردستان یه‌کمین جاره‌که‌ پارت و لایه‌نه‌کان له‌ هه‌نگاوێکی مێژووییدا پێکه‌وه‌ هه‌ڵویستی هاوبه‌شیان کرد ئه‌وه‌ش پاش 15 ساڵ له‌ په‌رش و بڵاوی و ناکۆکیدا، ئێستا ئه‌و جۆره‌ی که‌ پێویست بوو نه‌کرا (متمانه‌) باوه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ ده‌ست بێ، هه‌لویسته‌که‌شیان درووست بوو به‌ڵام به‌ مه‌رجی بتوانن له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن، ده‌توانن ده‌سکه‌وتی زیاتریشیان هه‌بێت له‌ داهاتوودا ته‌نها ده‌بێ نیشان بده‌ن که‌ ئه‌وان تاکتیکی ئه‌و کاره‌یان نه‌کردووه‌ ".

کاک هێمن ده‌شڵێت " رۆحانی سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌، ئه‌و قسانه‌ی که‌ ئه‌و کردی قسه‌ی که‌سێکی ئاسایی نییه‌، به‌ بروای من ده‌نگدانی خه‌ڵک له‌و قوناغه‌دا شتێکی زۆر ئاسایی بوو، مافی خۆیان بوو، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌نگیان نه‌دا، ئه‌وانه‌ که‌سانێکی زۆر ئازان، ئه‌وانه‌ن که‌ داێنمۆێ جۆڵانه‌وه‌ و ئاڵۆگۆری داهاتووێ ئێران و کوردستان ده‌بن ".

XS
SM
MD
LG