Accessibility links

وردەکارى هێرشەکانى ئەمڕۆى داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکى دیالە


هاوکات لەگەڵ رۆیشتنى وەزیرى ناوخۆى عێراق بۆ شارى بەعقوبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە ، ئەمڕۆ دووشەممە داعش چەندین هێرشى لەو پارێزگایە ئەنجامدا کە گەورەترین هێرشیان بۆسەر سەربازگەى کەرەکوش بوو لە نزیک ناحیەى مەندەلى .

هۆشیار ئیسماعیل ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"سەرەتا 6 چەکدارى خۆکوژى داعش پەلامارى سەربازگەى کەرەکوشیان داوە و خۆیان تەقاندووەتەوە، دواتر بەدەیان چەکدار چونەتە نێو سەربازگەکەوە."

سەربازگەى کەرەکوش بەدەست هێزەکانى بەدرى سەربە حەشدى شەعبیەوەیە ، کە لە ئەنجامى هێرشەکەدا فەرماندەى سەربازگەکە و ژمارەیەک سەربازى ترى حەشد گیانیان لەدەستداوە.

هۆشیار ئیسماعیل ئاماژەى بەوەشکرد دوابەدواى هێرشى 6 خۆکوژەکە بۆ سەر سەربازگەکە ، ژمارەیەک چەکدارى تر پەلامارى سەربازگەکەیان داوە.

بەوتەى ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگا ، ئەمڕۆ داعش لە چەندین ناوچەى دیالە هێرشیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ناو شارى باقوبە هاتوچۆکردن قەدەغەکراوە.

هێرشەکانى ئەمڕۆى داعش بۆ سەر چەندین ناوچەى دیالە، بووە هۆى مانەوەى وەزیرى ناوخۆى عێراق بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک لە نێو بیناى پۆلیسى باقوبە و دەرنەچوونى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG