Accessibility links

مێزگرد: ترامپ لە عەرەبستانی سعودیەوە داوای نەمانی تێرۆریزم دەکات


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکاتی سەردانەکەی بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە وتارێکی پێشکەش بە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کرد.

پێشتر سەرۆک براک ئۆباما، ڕۆژی چواری مانگی شەش ی ساڵی 2009 لە قاهیرە وتارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە دژایەتیکرنی تێرۆریزم و باشترکردنی وێناکردنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامیشدا.

دکتۆر بیلال وه‌هاب
دکتۆر بیلال وه‌هاب

ئەم وتارەی ئەمڕۆی سەرۆک ترامپ لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبیشدا بە وتارێکی گرنگ و هەستیار لێی دەڕوانرێت کە تیایدا داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژیەکان و تێرۆریزم دەکات.

میوانەکانی مێزگرد:

دکتۆر بیلال وەهاب، ئەندام لە نێوەندی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک.

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی

ئێچ ئاڕ مەکماستەر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک ترامپ، گوتوویەتی وتارەکەی سەرۆک ترامپ وتارێکی هاندەر و ڕاستەوخۆیانەش دەبێت سەبارەت بە پێویستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی ئایدیۆلۆژیا ڕادیکاڵییەکان و هەروەهاش هیواکانی سەرۆک ترامپ بۆ روانینێکی ئاشتیانەی ئاینی ئیسلام.

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا دەڵێت ئامانجی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوپەیمانێتییەکی وڵاتانە کە هەمان ئامانجی هاوبەشیان هەبێت بۆ نەهێشتنی توندڕەوی و هەروەهاش ڕەخساندنی ئایندەیەکی هیوا بەخش بۆ منداڵان لە جیهاندا.

سەرۆک ترامپ دەڵێت هەر کاتێک تێرۆریستان کەسێکی بێتاوان دەکوژن، یان ناوی خودا بە خراپی بەکار دەهێنن ئەوا دەبێت تەواوی ئاینەکان وەها سەیری ئەو ڕەفتارانە بکەن کە سوکایەتی کردنە بە بڕوا ئاینییەکان.

زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە:

XS
SM
MD
LG