Accessibility links

سەرۆکی تورکیا هەوڵی بەدەستهێنانەوەی سەرۆکایەتی پارتە سیاسیەکەی دەدات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ستایشی بەڵێنەکانی خۆی دەکات بۆ ڕێبەرایەتی کردنی پاتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار لە کاتێکدا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە وەکو سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرێت و ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە ماوەی 70 ساڵی ڕابوردوودا لە تورکیا کەسێک سەرۆکی پارتێکی سیاسی بێت و هاوکات سەرۆکی وڵاتیش بێت.

ئەو لە دەرەوەی یانەیەکی وەرزشی لە ئانکەرەی پایتەخت، ئەو شوێنەی کە کۆنگرەکەی تیادا ئەنجام دەدرێت، بە پشتیوانانی ڕاگەیاند " ئێمە جیاببوینەوە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر پێکەوەین".

ئەردۆغان لە ساڵی 2001 پارتی ئاکەپە ی دامەزراند کە ڕەگو ڕیشەی ئیسلامی هەیە، و ئەمەش وای کرد ساڵێک پاش ئەوە سەرکوتن بە دەستبهێنێت. سێ ساڵ بەر لە ئێستا فشاری بۆ چوو کە دەستبەرداری سەرۆکایەتی پارتەکە بێت بەهۆی ئەوی وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا کە بە شێوەیەکی نەریتی ئەو پۆستە دەبێت لە سەروی هەمو پارتێکی سیاسی بێت.

بەڵام ئەو بڕیارە لە ڕیفراندۆمەکەی مانگی ڕابوردوودا گۆڕا کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر کەم جیاوازی تورکەکان دەنگی بەڵێیان دا بۆ گۆڕینی دەستووری وڵاتەکە و لە ناو ئەو گۆڕانکاریانەشدا یەكێکی ئەوە بوو کە سەرۆکی وڵات بتوانێت ئەندامێکی پارتێکی سیاسیش بێت.

XS
SM
MD
LG