Accessibility links

عومه‌ر شێخموس: کاک نه‌وشیروان سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو و بریارده‌ر بوو جێگای زۆر چۆڵ ده‌بی له‌ ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا

  • Jani Diylan

Omar Sheikhmous

نه‌وشیروان موسته‌فا دامه‌زرێنه‌ر و رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، جێگری پێشووێ سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری پێشووێ کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان پاش نه‌خۆشیه‌کی کوشندده و دووای هه‌فته‌یه‌ک له‌ گه‌رانه‌ وه‌ی بۆ وڵات‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 19/5/2017 له‌ شاری سلێمانی ماڵئاوایی کرد.

نه‌وشیروان موسته‌فا دامه‌زرێنه‌ر و رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، جێگری پێشووێ سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری پێشووێ کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان پاش نه‌خۆشیه‌کی کوشندده و دووای هه‌فته‌یه‌ک له‌ گه‌رانه‌ وه‌ی بۆ وڵات‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 19/5/2017 له‌ شاری سلێمانی ماڵئاوایی کرد.

مانه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر یه‌ک به‌ جۆرێک لێکیان ده‌دایه‌وه‌.

ئایا ماڵئاواییه‌که‌ی ئه‌و گومانانه‌ی رووانده‌وه‌ که‌ نه‌وشیروان بۆ خۆشگوزرانی وه‌ یاخود دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌ گۆڕه‌پانی خه‌بات نه‌بوو به‌ڵکو مردن و ژیان ته‌نگی پێهێنابوو؟ نه‌وشیروان ده‌یویست له‌و هه‌رێمه‌دا گۆڕانکاری بکات، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وت، ئایا که‌م توانایی نه‌وشیروان بوو یان کار کردن له‌و جۆره‌ کۆمه‌ڵگایه‌ و له‌و بارودۆخه‌دا کارێکی وا ئاسانییه‌؟

ئاخۆ له‌مه‌و دووا که‌سێکی وه‌ک کاک نه‌وشیروان چۆن یاد ده‌کرێته‌وه‌؟

عومه‌ر شیخموس نووسه‌ر، رۆناکبیر، به‌رپرسی پێشووێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و دۆست و هاوریه‌کی نزدیکی کاک نه‌وشیروان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه‌ من ده‌مزانی که‌ زۆر نه‌خۆشه‌، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ خزم و که‌سه‌کانی قسه‌م کرد، ده‌مزانی که‌ تووشی نه‌خۆشیه‌کی کوشندده‌ بوه‌، ئومێدمان وابوو به‌ره‌و باشی بروا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م ماوه‌ی دووایه‌دا ئیتر زۆر زه‌حمه‌ت بوو رزگاری ببێ وه‌ به‌ خۆشی واێ پێی باش بوو که‌ له‌ کۆتاییدا دکتۆره‌کان پێیان راگه‌یاند که‌ ئومێدی چاره‌سه‌رکردن نه‌ماوه‌، پێی خۆش بوو که‌ بگه‌رێته‌وه‌ وڵات و له‌ ناو گه‌ل و له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی خۆێدا کۆچی دووایی بکات "

.

کاک عومه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بێگومان شوێنی ده‌ست و بیرو بۆچوون و رێبازی کاک نه‌وشیروان زۆر چاک دیار ده‌بێ له‌ مێژووێ میلله‌تی کوردا، چونکه‌ که‌سێکی رۆناکبیر بوو، هه‌موو ژیانی خۆێ له‌ پێناوی خه‌بات و تێکۆشان بۆ رزگارکردنی ئه‌م وڵاته‌ و ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ته‌رخان کردبوو وه‌ به‌ خوه‌شی نووسه‌رو لێکۆڵه‌رێکی زۆر لێوشاوه‌ و لێهاتوبوو، میراتێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌جێ هێشتووه‌ چ له‌سه‌ر مێژووی خه‌ڵکی کورد، چ له‌سه‌ر خه‌باتی گه‌لی کوردستان، چ له‌سه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگی کوردیدا وه‌ ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ و ئه‌م نووسینانه‌ی که‌ به‌ جێهێشتووه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ ناو په‌رتۆکخانه‌ی کوردیدا سۆدێکی زۆر گه‌وره‌ی لێ وه‌رده‌گیردرێ "

کاک عومه‌ر ده‌شڵێت " کاک نه‌وشیروان له‌ هیچ و خۆرایی خه‌ڵک ناوی لێ نه‌نا سه‌رکرده‌ی خاکی، چۆنکه‌ به‌ راستی به‌ جل و به‌رگ ، به‌ سروشت، به‌ ره‌فتار، به‌ هه‌ڵس و که‌وتدا مرۆڤێکی زۆر ساده‌ و خاکی بوو و قه‌ت خۆێ به‌ زل نه‌زانیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌کانی، به‌رامبه‌ر به‌ لێپرسراوه‌کانی تر، به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رکرده‌کانی تر، هه‌ر وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی شاره‌زا و ئازا له‌ رووێ له‌شکه‌ریه‌وه‌، له‌ رووێ خه‌باتی چه‌کداریه‌وه‌ و خه‌باتی به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد شوێنی ده‌ستی دیار بوو وه‌ یه‌کێک له‌و سه‌رکرده‌ بریار ده‌رانه‌ بوو که‌ ده‌یتوانی بریارێک به‌ هه‌ر لایه‌کدا بشکێنی ده‌یتوانی رۆڵی خۆێ ببینێ، به‌داخه‌وه‌ جێگاێ زۆر چۆڵ ده‌بێ له‌ ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا".

XS
SM
MD
LG