Accessibility links

فەرماندەی پێشمەرگە عەبدوڵا بۆر: داعش تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی لەبەردم پێشمەرگەدا ڕابگرێت


رۆژانە داعش ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لەدەستدەدات و لەڕووی سەربازی و دەستڕۆیشتن و هێزەوە شکستدەهێنێت، بەڵام لەداوای جەنگی موسڵەوە ناوبەناو داعش هێرشی بچوک و پەلاماردانی خۆکۆژی دژی هێزەکانی پێشمەرگە بەرپادەکات. بەم دواییانە دوو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە هێرشێکی داعشدا گیان لەدەستدەدەن. بەڵام ئێستا پرسیار و نیگەرانییەکان بەو ئاڕاستەیەیە کە ئایا داعش پاش شکستەکانی لە موسڵ و لە سوریا ئایا بەدوای دەرفەتدا ناگەڕێن پەلاماری شاری کەرکوک و دەوروبەری بدەن؟

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ بەرپرسی میحوەری سێی هێزی پێشمەرگە لە خورماتۆ بەڕێز عبدوڵا بۆر سازکردووە....

فەرماندەی پێشمەرگە عەبدوڵا بۆر دەڵێت "تەنها حەویجەو دەوروبەرەکەی ماوە لەداعش پاکبکرێتەوە" و "کەرکوک زۆر بەباشی پارێزراوە، هێزی پێشمەرگەی زۆری تیادایە، پێموانیە هیچ هێزێک بتوانێت سەر هەڵبداتەوە و داعش سەرهەڵبداتەوەو بتوانێت وەک جاران بەرەی جەنگ لەپێشمەرگە بگرێت".

دەشڵێت "داعش تائێستا نەیتوانیوە خۆی لەبەردم پێشمەرگەدا رابگرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:31 0:00

XS
SM
MD
LG