Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: ئومێده‌وارم ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ویژدانه‌ دژ به‌و سزایه‌ هه‌ڵویست ده‌رببڕێ

  • Jani Diylan

Salam Abdulla

پیاوێکی هه‌ژاری داماو له‌ شاری کفری گوایه‌ به‌ هۆێ دزینی شیر و داێپه‌ربۆ مناڵه‌که‌‌ی 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دراوه‌، له‌ کاتێکدا وه‌کو باس ده‌کرێ هه‌زاران دز و جه‌رده‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ که‌ سامانی وڵاته‌که‌یان تاڵان کردووه‌، نه‌ک هه‌ر لاره‌یان لێ ناکرێت به‌ڵکو تواناێ لێپێچینه‌وه‌یشیان لێ ناکرێت.

پیاوێکی هه‌ژاری داماو له‌ شاری کفری گوایه‌ به‌ هۆێ دزینی شیر و داێپه‌ربۆ مناڵه‌که‌‌ی 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دراوه‌، له‌ کاتێکدا وه‌کو باس ده‌کرێ هه‌زاران دز و جه‌رده‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ که‌ سامانی وڵاته‌که‌یان تاڵان کردووه‌،نه‌ک هه‌ر لاره‌یان لێ ناکرێت به‌ڵکو تواناێ لێپێچینه‌وه‌یشیان لێ ناکرێت.

Foto.Salam Abdulla
Foto.Salam Abdulla

سه‌لام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " دیاره‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌به‌ر ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ئه‌و کاره‌ی کردووه‌، دادگا، یاسا بۆێ هه‌یه‌ سزای بدات، یاسای بورژوازی، ده‌وڵه‌تی بورژوازی بۆێ هه‌یه‌ سزا بدات بۆ مانگێک، دوو مانگ، سێ مانگ، چوار مانگ، به‌ڵام سزادانی 11 ساڵ زیندانی به‌ هۆێ ئه‌م دزی سووکانه‌ تاوانێکی زۆر زۆر قورسه‌، ئه‌و یاسایه‌ ئه‌بێ بگۆردرێ، ئه‌گه‌ر یاسا ناسه‌کانیش راست ئه‌که‌ن فه‌رمو با ئه‌و دز و جه‌ردانه‌ سزا بده‌ن که‌ نه‌وت ئه‌دزن، گاز ئه‌دزن، خان و به‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئه‌دزن وه‌ به‌ ئاره‌زووێ خۆیان یاری به‌ سامانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن".

کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " هه‌موو خاوه‌ن فرۆشگاکان له‌م پیاوه‌ هه‌ژاره‌ خۆش بوون، ده‌بوایه‌ یاسا به‌ چاوێکی ئینسانی، به‌ چاوێکی تر نه‌ک بۆ تۆڵه‌ سه‌ندن، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێک ئازار بده‌ن، ژیانی خێزانێک تێک بده‌ن، به‌ 11 ساڵ حوکمی بده‌ن، دیاره‌ یاساێ عێراقی رێ به‌و جۆره بریارانه‌ی داوه‌ به‌ڵام دادوه‌ر له‌ هه‌موو جیهان ئه‌توانێ له‌ رووێ مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ به‌و بریاره‌دا بچێته‌وه‌، ئێمه‌ لێره‌ له‌ دژی ئه‌و یاسایه‌ ئه‌وه‌ستین، ئه‌و یاسایه‌ ئه‌بێ بگۆردرێ، دادوه‌ره‌که‌ی که‌ ئه‌و بریاره‌ی داوه‌‌ ئه‌ویش ده‌بوایه‌ بارودۆخی هه‌ژاری که‌سه‌که‌ و بارگرانیه‌که‌ی له‌به‌ر چاو بگردبایه‌ و ئه‌و بریاره‌ قورس و سته‌مگه‌رانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ هه‌ژاره‌ نه‌دابایه‌".

کاک سه‌لام ده‌شڵێت " وه‌کو ئه‌بینن ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک چالاکیمان کرد دژ به‌و سزایه‌، له‌ خانه‌قین ده‌ستمان پێکرد و چوین بۆ کفری و بۆ که‌لاریش، وه‌ له‌ هه‌ولێریش کۆمه‌ڵێک چالاکی ئه‌نجامدرا، ئومێده‌وارم ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ویژدانه‌ دژ به‌و سزایه‌ هه‌ڵویست ده‌رببڕێ، ئه‌وه‌ی پشتێوانی له‌ ماف ده‌کات ئه‌بێ کاریگه‌رانه‌ بێته‌ سه‌ر شه‌قام و دژ به‌و کاره‌ ناره‌وا و نه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ که‌له‌ کۆمه‌ڵگا ئه‌کرێ هه‌ڵویست نیشان بدا".

XS
SM
MD
LG