Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەڵبژاردنەکانی ئێران لە سەنگی مەحەکدا


زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدانبە گشتی هەڵبژاردنەکان و بە تایبەتیش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەبێ کێشە و ئاڵۆزی نابن.

بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئێران، شورای نیگەهبان لە سەرجەم 1636 کەس کە ناوی خۆیان نوسیبوو تا ببنە کاندید بۆ ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی 19 ی مانگ، تەنها شەش پیاوی پەسەند کردووە بۆ بوون بە کاندید.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، دەسەڵاتدارترین کەس لە کۆماری ئیسلامی ئێران
ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، دەسەڵاتدارترین کەس لە کۆماری ئیسلامی ئێران

بەپێی زۆرێک لە سەرچاوەکان پەسەند نەکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە لایەن شورای نیگەهبانەوە تۆمارێکی نوێی ڕەتکردنەوەیە لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

شورای نیگەهبان، بریتییە لە دەستەیەکی 12 ئەندامی کە شەش کەسیان لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە دەستنیشان دەکرێن و دواتر پێویستە مەجلیسی شورا (پەرلەمانی ئێران) پەسەندیان بکات و شەش ئەندامەکەی تریش ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دایاندەنێت.

ئەگەرچی وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو ململانێ سەرەکییەکە لە نێوان ڕیفۆرمخوازان و کۆنەپارێزاندایە بەڵام هێندەی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2009 گەرموگوڕ نابێت، وەک باس دەکرێت لەبەر هەروادێ و کەمبوونەوەی متمانە بە تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێراندا و هەروەهاش کاڵبوونەوەی بڕوابوون بەوەی ڕیفۆرمخوازەکان بتوانن لە هاوکێشەکانی ئێراندا گۆڕانکارییەک بکەن.

میوانی بەرنامە:

ناسر باباخانی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

لە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر کاندیدێکشیعە نەبێت و بڕوای تەواوەتی بە ویلایەتی فەقێ و وەلی فەقێ نەبێت زۆر ئەستەمە بتوانێت ببێتە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی وڵاتەکە، ئەمە ئەگەر ڕووبەڕووی گەلێک گرفتی تری لابەلا نەبێتەوە، وەک چاودێر دەڵێن دەرفەتەکان بۆ وڵاتیانی ئێرانی یەکسان نین.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەیان شەش لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوایان لە کوردی ڕۆژهەڵات کردووە تا بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن و دەڵێن ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی 19 ی مانگی پێنج تەنها سیناریۆیەکە و هیچی تر و ئەوەی تیایدا نەبێت دیموکراسییە.

ئەم ڕەتکردنەوەیەی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەر تەنها داوای ئەو شەش لایەنە نییە بەڵکو خەڵکیش لەناو ڕۆژهەڵاتدا هیوایەکی ئەوتۆیان بە هەڵبژاردن نییە لەو سۆنگەیەوەی لە ئێرانی کۆماری ئیسلامیدا زەمینەیەکی ڕەخساو بۆ دەربڕینێکی ئازادانە نەماوەتەوە.

ئەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئێران هاوکاتە لەگەڵ پشێوی و نائارامییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باسکردنێکی زۆری ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لەو ناوچەیەی جیهاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کاریگەری سیاسی خۆیی هەیە لە ناوچەکەدا و دەستیشی لە کاروباری زۆر وڵاتدا هەیە، لە سەروی هەموویانەوە سوریا و عێراق و هەروەهاش یەمەن و بەحرەین و لوبنان.

ئایا پێویستە گەلانی ئێران و کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش چاوەڕوانی گۆڕانکاری بن لەپاش ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئێران؟
ئایا ئەگەر سەرۆکێکی ڕیفۆرمخواز پۆستی سەرۆکایەتی ئێرانی بەدەستهێنا، دەتوانێت چی بکات؟
ئایا بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کاریگەرییەکانی خۆی بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە جێدەهێڵێت؟
ئایا ئێران دەتوانێت بەم هەڵبژاردنانە بیسەلمێنێت دیموکراسی لەو وڵاتەدا هەیە؟

ناسر باباخانی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:08 0:00

XS
SM
MD
LG