Accessibility links

دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ: هه‌ر که‌س به‌ شێوازێک شه‌ری داعش ده‌کات و هه‌ر کام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ

  • Jani Diylan

Dr. Kamal Sido

له‌ شه‌ری سوریادا چه‌ندین لایه‌ن به‌شدارن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی شیانی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند خاڵێکدا هاوبه‌ش بن، به‌ڵام خاڵی جیاوازیش له‌ نێوانیاندا که‌م نییه‌. ئایا هه‌ر شه‌ر دژ به‌ داعشه‌ که‌ خاڵی هاووبه‌شیانه‌؟ چین ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ له‌ یه‌کیان جیا ده‌کاته‌وه‌؟

دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" وا بزانم هه‌ر داعش خاڵی هاووبه‌ش نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی شه‌ر کردن له‌گه‌ڵ داعش وه‌کو یه‌ک نییه‌، رژیم به‌ شێوازێک شه‌ری داعش ده‌کات، کورد به‌ شێوازێک، تورکیاش ده‌ڵێ منیش شه‌ری داعش به‌ شێوازێکی تر ده‌که‌م، گروپه‌ ئیسلامیه‌ گوایه‌ که‌ خۆیان به‌ مۆدیرن ده‌زانن، ئه‌وان به‌ شێوازێکی تر، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی که‌ له‌ راستیدا شه‌ری داعش ده‌کات له‌و بروایه‌دام کورده‌، له‌به‌ر ئه‌وی داعش مه‌ترسیه‌کی مه‌زنه‌ له‌به‌ر ئه‌و کارانه‌ی له‌ کۆبانی و له‌ شه‌نگاڵ ئه‌نجامیان دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر داعش وه‌کو تاکتیک به‌ کاردێنن جارێک له‌ دژی کورد و جارێک له‌ دژی لایه‌نێکی تر".

دکتۆر که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ سوریا شه‌ر ده‌که‌ن وه‌ یاخود پشتێوانیان لێ ده‌که‌ن زۆرن، روسیا و ئێران ده‌یانه‌وێ حکومه‌تی شام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌، که‌ خاڵێکی هاووبه‌شه‌، به‌ڵام داعش و گروپه‌ ئیسلامیه‌کانی تر رکابه‌ری له‌گه‌ڵ تورکیا، له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێ رژیم له‌ شام نه‌مێنی، کورد ده‌یه‌وێ رژیم نه‌مێنێ وه‌ له‌ شوێنی رژیم گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی بێته‌ کایه‌وه‌ و له‌ جیاتی رژیمی شام سیستمێکی دیمۆکراسی بێته‌ کایه‌وه‌ که‌ له‌ ساییه‌ی دا کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تر بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کی باشتر بژێن".

دکتۆر که‌ماڵ ده‌شڵێت " زۆری گروپ و لایه‌نه‌کان دژ به‌ سیستمی فیدرالین له‌ سوریا چ داعش چ رژیم، چ گروپه‌ ئیسلامیه‌کان، تورکیا، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستابی سعودی، ئێران، به‌ڵام هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریکا و روسیاله‌ فیدراڵی دیار نییه‌، هه‌رچه‌ن روسیا جار جار باسی فیدرالی ده‌کات، به‌ڵام کاتێک له‌گه‌ڵ تورکیا داده‌نیشن پێداگری له‌سه‌ر فیدرالی ناکات، ئه‌مه‌ریکاش پشتێوانی له‌ کورد ده‌کات و کوردیش زۆر سوپاسگوزاره‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا و خۆێ به‌ دۆستی ئه‌مه‌ریکا ده‌زانێت".

XS
SM
MD
LG