Accessibility links

ئەبوبەکر هەڵەدنی: دەبێت ئەو ئەگەرە لەبەر چاو بگرین کە دەنگدەران لە ڕیفراندۆمدا سزای لایەنەکان بدەن


ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

لەگەڵ مشتومڕە سیاسییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا دۆسێی کردنی ڕیفراندۆمیش هەروادێ و گەرموگوڕ تر دەبێت.

زۆر کێشەی هەڵپەسێردراو هەن لە نێوان هەولێر و بەغدادا، وەک چاودێر دەڵێن لەوانەیە چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەیان چەند ساڵیکی تریش بخایەنێت، لەوانە ناوچە دابڕێندراوەکان کە کەرکوک پارێزگا دەوڵەمەند بە نەوت بەشێکیەتی.

ئا لەم ڕەوشەدا پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە ئایا ئەو ڕیفراندۆمە لەمساڵدا دەکرێت وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسی دەکەن؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت وەک یەکگرتوو بە مافی گەلی کوردی دەزانین ڕیفراندۆم بکات و بڕوات بەرەو سەربەخۆیی بەڵام لەسەر کات و میکانیزمی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم تێبینییان هەیە لەسەری و دەڵێت لەم دۆخەدا کە کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و یاسایی و دارایی هەن و بەم ناو ماڵە شپرزەیەوە و بەم دڕدۆنگیەی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە ناکرێت هەنگاو بنرێت ئەگەر بێتوو دامودەزگا ڕەواکانی کوردستان کارانەکرێنەوە و لە سەروو هەمووشیانەوە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئەبوبەکر هەڵەدنی باسیش لەوە دەکات هەتاوەکو جۆرێک لە گوشاری ڕاستەقینە لە ناوخۆ و لە دەرەوە نەبێت بۆ سەر لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ئەوا بەم ڕەوشەی ئێستاوەئاسۆکانی چارەسەر نابینرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاماژەش بەوە دەکات بڵاوکردنەوەی گوتاری ئەوەی تەنها یەک لایەن خاوەنی ڕیفراندۆمە یان ئەو بۆچوونە بسەپێنرێت کە تەنها یەک لایەن تاقە سواری ئەو مەیدانە بێت و لایەنەکانی تریش بێبەری بکات، ئەمە وەک دەڵێت دابەشکردنێکی هەڵەیە چونکە هەموو تاکێکی کوردستانی جا ئەندام بێت یان نەبێت لە ناو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا لەگەڵ خەونی سەربەخۆیی کوردستاندایە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:11 0:00

XS
SM
MD
LG