Accessibility links

دکتۆر ئەنوەر جاف باس لە بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی دەکات


دکتۆر ئەنوەر جاف
دکتۆر ئەنوەر جاف

لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕیکخراوێکی نوێ ڕاگەیەندراوە بە ناوی "بان" واتە بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی.

پێشتر ئەم ڕێکخراوە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە و ڕۆژی شەممەش لە شاری سلێمانی و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستبەکارکردنی ڕێکخراوی "بان" ڕاگەیەندرا.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی "بان" دەڵێت مەبەستی سەرەکی لە بوونی ڕێکخراوی بانچاندنیئاشتیخوازییە بە شێوازێکی تایبەتی لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا و هەروەهاش هەوڵدانە بۆ گێڕانەوەی گەشبینی بۆ ناو کۆمەڵگە و وەک دەڵێت ئەمەی دووهەمیشیان بە هەمان شێوە دەکەوێتەوە خزمەت جێگیرکردنی ئاشتەوایی لە کۆمەڵگەدا.

دکتۆر ئەنوەر جاف، لە وتارەکەی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی سەمەشیدا جەختی لە چەند خالێک کردبووەوە لەوانە " هیوادارم ئەمە یەکەم و کۆتا بانگەواز نەبێ بۆ ئاشتیخوازی و ئاشتەوایی دروستکردن. چونکە ئاشتی وەک ئۆگسجینی پاک و بێگەردوایە بۆ پێکەوە ژیان و بەردەوام بوونی لەگەردوندا. بزاڤی ئاشتی واتە نەهێشتنی ململانێو ڕزگاربوون لەدڵەڕاوکێ و ترس و توندوتێژی لەنێو هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا."

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەموو شتێک بە سیاسی کراوە، ئایا بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی چۆن دەتوانێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت؟ دکتۆر ئەنوەر جاف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەم ڕێکخراوە دەڵێت لە تەواوی کۆبوونەوەکانی ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا بەردەوام جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی ئەم ڕێکخراوە کراوەتەوە و دەشبێت بۆ بەرژەوەندی گشتی تاکی کورد و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان کاربکات، وە دەشڵێت وەک ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان بزانێت بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی سەربەخۆیی خۆی لە دەست دەدات ئەوا یەکەم کەس دەبێت دەست لە کار بکێشێتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:38 0:00

XS
SM
MD
LG