Accessibility links

وەزارەتی دەرەوە دەڵێت ئاگاداری دەستگیرکردنی هاووڵاتیە ئەمەریکاییەکەیە لە کۆریای باکور


کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاگاداری ڕاپۆرتەکانە لەمەڕ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی لە کۆریای باکور و لە ڕێگای باڵیۆزی سویدەوە لە پیونگیانگ کار دەکات لەسەر ئەو دۆسێیە.

ئەو کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوە گوتیشی " باری ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمەریکا یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی وەزارەتەکە". کاربەدەستەکە گوتیشی کاتێک ڕاپۆرت لەسەر دەستگیرکردنی ئەمەریکاییەک بدرێت لە کۆریای باکور ئێمە لەگەڵ باڵیۆزخانەی سوید دا دار دەکەین بۆ مسۆگەرکردنی ئازاد کردنی.

XS
SM
MD
LG