Accessibility links

هێرشی داعش بۆ سەر بارەگای میحوەری باشوری پێشمەرگە


بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە مەفرەزەیەکی پێنج کەسی چەکدارای داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای میحوەری باشوری هێزی پێشمەرگە و پاش ڕووبەڕوو بوونەوەیەی قورس سەرجەم چەکدارەکان کوژران و خۆیان تەقاندەوە.

وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی میحوەری باشوری کەرکوکی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " چەکدارەکانی داعش ژمارەیان پێنج کەس بوو کە هێرشیان کردە سەر بارەگای میحوەر، دوو چەکداریان خۆیان تەقاندەوەو 3 چەکدارەکەی تریان کوژران."

گوتیشی " دوو پێشمەرگەش شەهید بوون و شەش پێشمەرگەی تریش بریندار بوون."

وەستا ڕەسوڵ ڕوینیشی کردەوە کە چەکدارەکان لە گوندەکانی لای خەرابەرووتەوە دزەیان کردۆتە ناو سنوری کەرکوک.

پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دڵشاد ئەنوەر ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:41 0:00

XS
SM
MD
LG