سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشممە سندوقەکانی دەنگدان لە فەرەنسا کرانەوە و کۆتایی بەو هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە هات کە فەرەنسییەکان دەڵێن توندترین و شەڕانگێزترین هەڵمەتی هەڵبژاردن بووە لە مێژووی نوێی وڵاتەکەیاندا و بڕیاردانە لەوەی لەسەر شێوازی بەجیهانی بوون دەمێنێتەوە یان ڕێگایەکی تر لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەگرێتە بەر.
لەم پێشبڕکێیەی کە مەسەلەکانی دەرفەتی کار، کۆچبەری و ئاسایش باڵی بەسەردا کێشابوو ئێستا بژارەکانی کە لە بەردەم دەنگدەراندایە وەزیری پێشووی ئابوری ئیمانوێڵ ماکرۆن کە پشتیوانی لە مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات و ئەوەی تریش مارین لوپێنی ئەوپەڕی ڕاستڕەوە کە پێی وایە یەکێتی ئەوروپا زیانی بە ئابوری وڵاتەکەی گەیاندووەو دەڵێت ئەگەر سەربکەوێت لە یەکێتییەکەو لە دراوی یۆرۆش دەکشێتەوە.
بە پێی دواین ڕاوەرگرتنەکانی وڵاتەکە مارکۆن بە شێوەیەکی بەرچاو لە پیش لۆپێندایە بە لە سەدا 63 بەرامبەر لەسەدا 37.
هەردوو بەربژار لەلایەن ڕۆژنامەوانانەوە دەوریان گیرابوو لە کاتێکدا دەنگی خۆیان لە دوو شوێنی جیاجیا دا.
ماکرۆن لە باکوری شارۆچکەی سەر دەریا لە لو تورکویت لە باکوری فەرەنسا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەنگی خۆی دا.
خاتو لوپێنیش لە شارۆچکەیەکی بچووک دەنگی خۆی دا.
هاوکات سەرۆکی لەسەر ڕۆشتن فرانسوا هۆلاند باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەنگی دا.