ملیتانەکانی تالیبان دەستیان بەسەر ناوچەیەکی دەرەوەی شاری کوندوزی باکوری ئەفغانستاندا گرتووە.
مەحفوز ئەکبەری گوتەبێژی پۆلیسی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان گوتی هێزەکانی ئاسایش ڕۆژی شەممە لە ناوچەی قالایێزالی ڕۆژئاوای کوندوز کشاونەتەوە بۆ ئەوەی زیانی گیانی زیاتری سیڤیلیەکان و سەربازان زیاتر نەبێت بەهۆی ئەو شەڕە سەختەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردۆوە بەردەوام بوو.
لە بەیاننامەیەکدا گوتەبێژی تالیبان زەبیحوڵا موجاهد گوتی یاخیبوان بەنکەکانی پۆلیس، باڵەخانە حکومیەکان و هەمو خاڵە پشکنینەکانیان کۆنترۆڵ کردووە.ئەو گوتیشی چەند پۆلیس و سەربازی ئەفغانیش کوژراو و بریندار بوون.
لە ماوەی 18 مانگی ڕابوردوودا یاخیبوانی تالیبان دوو جار سەرکەوتوو بووون لەوەی دوو شارۆچکەی کوندوز بگرن.
دووکاندارێک بە ناوی زەبیحوڵا گوتی بارودۆخەکە لە مانگی دەوە خراپبووە لەو کاتەوەی کە هێزەکانی تالیبان هاتنە ناو شارەکە بەرلەوەی بە هێرشە ئاسمانییەکان دەربکرێن.