Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: گۆڕی سەردەشت و مانای شەهیدکردنی سەردەشت بۆتە سیمبولی ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی

  • Balen Salih

نیاز عەبدوڵا

"سەردەشت عوسمان" حەوت ساڵ لەمەوبەر لە هەولێر دەڕفێندرێت و دواتر تەرمەکەی لە موسڵ دەدۆزرێتەوە.

هەر بە ماوەیەک پاش کوژرانی سەردەشت لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر ئەم دۆسێی کوشتنە، لیژنەی لێکۆڵینەوە گوتی سەردەشت عوسمان پەیوەندی بە تێرۆریستانەوە هەبووە.

ئێستاش پرسیار لەوەدایە بۆچی حەوت ساڵ پاش ئەم تاوانە دادگاکان و سەندیکای ڕۆژنامەوانان و ڕێکخراوەکانی تریش نەیانتوانیوە ئەم دۆسێیە یەکلابکەنەوە؟

نیاز عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بکوژانی ڕاستەقینەی سەردەشت عوسمان دەستگیر نەکراون و دەشڵێت هەموو ئەو ڕووداوانەی لە هەردوو زۆنی زەرد و سەوز لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدەن ئەستەمە بەبێ دەستهەبوونی پارتی دەسەڵاتدار لەو دوو زۆنەدا (پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆنی زەرد / یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زۆنی سەوز) بەجێبگەیەندرێن.

نیاز باسیش لەوە دەکات تا دۆسێی کوشتنی سەردەشت عوسمان بە لاڕێدا ببرێت کەسێکیان بە ناوی (هیشام) ەوە هێنا و هەندێک ئاخاوتنی لێوەرگیرا و وەک دەڵێت هیشام پێشوەخت واتە بەر لە کوشتنی سەردەشت لە زینداندا بووە.

چ شتێک دەبێتە مایەی فشار بەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و یەکلاکردنەوەی دۆسێکانی کوشتن و پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەوانان؟

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، نیاز عەبدوڵا دەڵێت کار و خەباتی سیڤیلی هەناسەیەکی درێژی دەوێت و ئەرکێک نییە بە ڕۆژێک و بە دوو ڕۆژ بەدەست بێت و دەشڵیت ئەوەش کە گرنگە بنەما سەرەکییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمن لە دەست نەدرێن.
نیاز عەبدوڵا، لە مەڕاسیمی حەوتەمین ساڵیادی کوژرانی "سەردەشت عوسمان" ەوە لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەدوا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG