Accessibility links

هوشیار زێباری: بەستنەوەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە ڕیفراندۆمەوە دەشێت وەها بکات ڕیفراندۆم نەکرێت


هوشیار زێباری
هوشیار زێباری

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکاتی باسکردنی وتووێژ لەگەڵ بەغدادا لەسەر پرسی ڕیفراندۆم، لە هەرێم کارکردن و کۆبوونەوەکانیش بەردەوامن بۆ سازدانی ڕیفراندۆمەکە ئەگەرچی هێشتا ڕۆژێکی بۆ دیارینەکراوە.

هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت مەرجەکانی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمە چاوەڕوانکراوەکە بریتین لە بەشدارییەکی زۆری خەڵک و ڕوونی و ئاشکرایی و بوونی متمانە بە ڕیفراندۆمەکە و چاودێریکردنی نێونەتەوەیی و هەروەهاش بە ئاگاداری میدیا نێونەتەوەییەکان بێت و دەشڵێت دەشبێت لەسەر ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕێککەوتن بکرێت کە لەمساڵدا بێت بەپێی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکانیاندا.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان بۆ بەشدارییەکی زۆری خەڵک لەو ڕیفراندۆمەدا لە دەمێکدا خەڵک گلەیی و گازەندی خۆیانیان هەیە بەرامبەر بە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا، هوشیار زێباری دەڵێت ئەم ڕیفراندۆمە ئامانجی هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆزە و ڕیفراندۆم ڕاکردن نییە لە بەرپرسیارێتییەکان بەرامبەر ڕەوشی خراپی خەڵک بەهۆی بێ موچەیی و ناکۆکییە سیاسیەکانەوە و دەشڵێت کێشەکان لە هەرێم چەقیون و پێویستمان بە ئامانجێکی گەورەتر هەیە.

هوشیار زێباری دەڵێت ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە بەڵام مەرج نییە ڕۆژی دواتر دەوڵەت دروستبکرێت، و باسیش لە بەشداری دەنگدەرانی ناوچە دابڕێندراوەکان دەکات و دەڵێت ئەگەر ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانی ئەو ناوچانە داوا بکەن کە دەخوازن بەشداری بکەن لە ڕیفراندۆمدا، ئەوا ئەو کاتە ڕیفراندۆم لەو ناوچانەش دەکرێت، وە دەشڵێت هیچ شتێک لەسەر ناوچە دابڕێندراوەکان ناسەپێندرێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00

XS
SM
MD
LG