شه‌ش حیزبی کوردستانی ئێران به‌یانیه‌کی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌م شه‌ش حیزبه داوایان له گه‌لی کورد له ئێڕان کردووه که ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بایکۆت بکه‌ن و به ئه‌م چه‌شنه ڕێگه نه‌ده‌ن کۆماری ئیسلامی له ئاماده‌بوونی ئه‌وان له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان شه‌رعیه‌ت بۆ خۆیان درووست بکه‌ن.
ئه‌م شه‌ش حیزبه دا‌واشیان له لایه‌نگرانیان کردووه که بۆ گه‌یاندنی په‌یامی حیزبه‌کانیان به جه‌ماوه‌ری کورد له ئێران و په‌ره‌پێدان به پرسی بایکۆت له کوردستان چالاک بن.
کۆماری ئیسلامی به گشتی و عه‌لی خامنه‌یی به تایبه‌ت، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت له سه‌رده‌مانی هه‌لبژاردن داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن بێ ڕه‌چاوکردنی بیروڕای سیاسی خۆیان و ته‌نانه‌ت دژایه‌تیان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن.
هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا شه‌رعیه‌ت بۆ خۆی درووست ده‌کات و ئه‌وانه‌ش بۆ به‌رپرسیاره‌تێک هه‌ڵده‌بژێردرێن، له سه‌رۆکایه‌تییه‌وه هه‌تا ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌نی شار و لادێ، به پێی ده‌ستوور و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌منی و ده‌زگاری دادوه‌ری و لایه‌نی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات له ئێران ده‌سه‌ڵاتێکی که‌میان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رنامه‌کانیان هه‌یه به‌ڵام بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ ناتوانێت زۆر سه‌رکه‌وتووبێت.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه ده‌ڵێن ئاماده‌بوونی خه‌ڵک له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شار و لادێش بێت هه‌مان به‌هره‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌بێت ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش بۆ ئه‌وان درووست بووه که ڕه‌نگه که‌سایه‌تی و ئاشنایی خه‌ڵک له گه‌ڵ کاندیداکانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ و چاوه‌ڕوانی گۆڕانکارییه‌ک که ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه ده‌توانن له ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌دی بێنن ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رکه‌وتوونه‌بوونی بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کوردستانی ئێران.
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌زا که‌عبی جێگری سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئه‌م باسه‌مان تاو و تۆ کردووه.