لە 99 هەمین سەد ڕۆژی سەرۆکایەتی دانۆڵد ترامپ ، رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی وڵاتەیە کگرتوەکانی ئەمەریکا سەردانی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد بۆ ئەوەی ستراتیژی وڵاتەکەی دابرێژێت لەسەر هەرە دژوارترین ئاستەنگی سیاسەتی دەرەکی داڕێژێت کە کۆریای باکورە و تیلەرسن دەڵێت ... سیاسەتی ستراتیژی پشودرێژی کۆتایی هاتووە و دانبەخۆداگرتنی زیاتر تەنها واتای قبوڵکردنی کۆریای باکوری خاوەن چەکی ئەتۆمیە.
خودی سەرۆک ترامپ لە بەهای 100 ڕۆژی سەرۆکایەتی وەک پێوەرێکی هەڵسەنگاندن کەمکردوەتەوە و دەڵێت... مەسەلەی 100 ڕۆژی سەرۆکایەتی پێوەرێکی نادروستە، بەڵام دەبێت پێتان بڵێم من بڕوا ناکەم هیچ کەسێک بە هێندی ئەوەی ئێمە لە ماوەی ئەم 100 ڕۆژەدا کردومانە ، بتوانێت ئەنجامی بدات.
ترەمپ 100 ڕۆژی هەڵسەنگاندنی سەرۆکایەتی خۆی بەکار هێنا بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری کۆشکی سپی راینس پڕیبس ؛ بەوردی ئایدۆلۆژی سەرۆک ترەمپ رونبکاتەوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پریبس گوتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا خوازیاری جەنگی زەمینی نیە، بەڵام واشنتن کاردەکات بۆ سنوردارکردنی جموجۆڵی نەیارانی وەک بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا گوتیشی ریشەکێشکردنی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ئەوەش دەبێتە سەرتۆپی بایەخەکانی.
ڕەخنەگران بە توندی ڕەخنەیان لە هەنگاوە هەڵەکانی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ گرت بەتایبەت لەوەی سەرۆک ترامپ پاشەکشەی لە بەڵینەکانی میانەی هەڵمەتی سەرۆکایەتی کرد پەیوەست بە بیرکردنەوەی لە دەرچوون لە هاوپەیمانی ناتۆ و هەروەها وڵاتی چینی بە گەمەکارێک بە دراو پێناسەکردبوو.
جەیمس گۆڵدگایەر ؛ سەرۆکی زانکۆی ئەمەریکایی لە رێی سکایپەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا دوا و گوتی... بەهزری من باشترین شت لەسەر یەکەم 100 رۆژی سەرۆکایەتی دانۆڵد ترامپ بتوانم بیڵێم ئەوەیە، ئەو درکی بەوەی کرد کە ئەو بانگەشانەی لە میانەی هەڵمەتی سەرۆکایەتیدا دەیکردن لەڕاستدا لە زۆر حاڵەتدا پاراکتیکی نین ، هەربۆیە دەبێت سەرۆک چاو بە شیوازی مامەڵکردنی لەگەڵ وڵاتانی وەک ڕوسیا و چین بخشێنێتەوە.
ریچەرد فۆنتەین ؛ سەرپەرشتیاری پێشوی کاروباری سیاسەتی دەرەکی سەنەتۆر جۆن مەکەین ستایشی هەندێ لەو گۆرانانەی پێشوەختی لە سیاسەتی ترامپ دەکات بەوەی نەیارانی خۆی بە ناهوشیاری دەهێڵێتەوە. دەشڵیت بەڵام پێشبینی نەکردنی ڕەفتارەکانی ترامپ ئەمەش دۆستانی ئەمەریکا ناڕەحەت دەکات. ریچەرد فۆنتەین لە سەنتەری ئاسایشی نوێی ئەمەریکای دەڵێت ...
هاوپەیمانان حەزیان لە پێشبینی نەکردنی هەنگاوەکانی دانۆڵد ترامپ نیە، هەروەها کاتێک باس لە بەرپەرچدانەوە دەکەیت ، پێناچیت ئەمە سیاسەتێکی گونجاو بێت.
لەگەڵ ئەوەی سەنەتۆر مەکەین لەسەر چەندان مەسەلە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ناتەبابوون، بەڵام ستایشی تیمی سیاسەت دارێژی کرد ئەوەی ترامپ پێکی هیناوە، لەوانە جیم ماتس وەزیری بەرگری و مک ماستەر ی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەنەتۆر مەکەین دەڵیت ... ئەم تیمەی ئاسایشی نیشتمانی ئەوەی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا لە ململانێ یان پەیوەست بە رابەرایتەی بووە، بەهزری من ئەو تیمە گەیشتوەتە لوتکە .
هێشتا چاوەڕوانی مایەی نیگەرانی لە نێو شیکاراندا لە گۆڕێدایە سەبارەت بەوەی کە ئایا چۆن سەرۆکی رەفتار هەڵەشە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەیەکی گەرمی وەک کۆریای باکوردا دەکات.
دوای 100 ڕۆژ لە سەرۆکایەتی ترامپ هەستێکی گشتی ئەوەی بەزۆری لێدەترسن ئەوەیە خراپترین سیناریۆکان هێشتا بەرجەستە نەبوون.