Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: پێویستە پارتی و پەکەکە بە ئاشتیانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن دەنا ڕەوشەکە بە زیانی هەموو لایەک دەشکێتەوە


دکتۆر جه‌بار قادر
دکتۆر جه‌بار قادر

زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان بۆردومانەکانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر شنگال و بۆسەر ڕۆژئاوا بەشێکن لە بەرنامەڕێژیەکی بەرفراوانتری تورکیا لە ناوچەکەدا.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا دەستکەوتی تورکیا لەم بۆردومانکردن و هێرشانەدا چی دەبن؟

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا پێی وایە تورکیا دەستکەوتێکی ئەوتۆی نابن بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات ئەو هێرشانە بەردەوامیدانە بە سیاسەتی دوژمنکارانەی تورکیا بەرامبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر وەک لە باشوری کوردستان، وە دەشڵێت ئەم هێرشانەی تورکیا وەک هەوڵێکە تا بە کوردی ڕۆژئاوا ڕابگەیەنێت هەر کاتێک بخوازێت دەتوانێت زیانیان پێبگەیەنێت و ئەو هەڕەشانەی دەیکات ڕژدن و دەتوانێت بەجێیان بگەیەنێت و واش نەزانن کە ئانکەرە هیچی لەدەست نایەت و هاوپەیمانێتی کوردی ڕۆژئاوا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا لە هەڕەشەکانی تورکیا دەیانپارێزێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەبار قادر باسیش لەوە دەکات کە کەللە ڕەقی لە هەردوو لای پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بەدی دەکرێت بە تایبەتی لە دۆسێی مانەوەی پەکەکە و هێزە نزیکەکانی تری پەکەکە لە دەڤەری شنگال و دەشڵێت ئەگەر ئەم کەللە ڕەقیە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا هەموو لایەنەکان زیانیان بەردەکەوێت و خەڵکیش داوا دەکەن ئەم لایەنانە پێکەوە دانیشن و بگەنە جۆرێک لە چارەسەر کە بۆ هیچ لایەکیان وەک سەرکەوتن یان ژێرکەوتن نەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:16 0:00

XS
SM
MD
LG