Accessibility links

مه‌حه‌مه‌د وانی: سه‌رانی کورد خۆیان به‌ که‌م ده‌زانن و واز له‌ حیزبایه‌تی ناهێنن

  • Jani Diylan

Mohammad Wani

پارت و بزوتنه‌وه‌ و رێکخراوه‌ عه‌ره‌بیه‌کان، رێبه‌ران و سه‌رانی عه‌ره‌ب ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ شیانی سه‌رهه‌ڵدانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆێ کوردی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆری ئه‌و رێبه‌رانه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد و له‌ خواستی هه‌ر تاکێکی کورد ئاگادارن، زۆری له‌و رێبه‌رانه‌ له‌ ده‌ورانی سه‌دام و له‌و کاتانه‌ی له‌ به‌ره‌ی ئوپوزسیۆندا بوون، له‌ شاخدا له‌گه‌ڵ کوردا بوون و له‌ قاوه‌خانه‌ و چایخانه‌کانی دیمه‌شق دا، له‌ تاران دا هاوو خه‌بات و هاووپه‌یمانی کورد بوون، عادل عه‌بدولمه‌هدی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌کیم باشترین نموونه‌ن، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌مرۆ زۆرێ له‌و رێبه‌ر و که‌سایه‌تیانه‌ هه‌لویستی نیگه‌تیڤانه‌یان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد و داخوازیه‌کانی کورد. ئاخۆ بۆ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵویسته‌ نیگه‌تیڤانه‌ و ئه‌و رۆژانه‌ وا زوو له‌ بیر چوونه‌وه‌؟

مه‌حه‌مه‌د وانی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێستاکه‌ هه‌ڵێکه‌ بۆ کورد ره‌خساوه‌ وه‌ ده‌بێ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک ملکه‌چی دوژمنانی ده‌وروبه‌ر نه‌بن، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ کورد له‌ که‌رکوک ئاڵای کوردستانی به‌رز کرده‌وه‌ و داوای رفراندوم ده‌کات، دوژمنه‌کان قڕه‌یان لێ بڕواه‌ و هه‌ر لایه‌نێک نوێنه‌ری خوێ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌".

کاک مه‌حه‌مه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کورد تا ئێستا له‌ سه‌ر بنچینه‌ی سۆز و عاتفه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا سیاسه‌تی کردووه‌، سیاسه‌ت وا نییه‌، سیاسه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاووبه‌شه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رانی کورد یه‌ک تۆزقاڵ په‌شیمان ببنه‌وه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌ بۆ هه‌موو کوردستانه‌ و هه‌تا هه‌تا لیان نابێته‌وه‌".

کاک مه‌حه‌مه‌د ده‌شڵێت " قه‌ت نه‌ عه‌ره‌ب، نه‌ فارس و نه‌ تورک، کوردیان به‌ برای خۆێ نه‌زانیوه، هه‌میشه‌ به‌ هاووڵاتی پله‌ی دوو ته‌ماشایان کردوون، بگره‌ نووسه‌رانیشیان به‌ چاوێکی نزمه‌وه‌ ده‌رواننه‌ کورد و دان به‌ مافه‌کانی دانانێن، سه‌رکرده‌کانی کورد خۆیان به‌ که‌م ده‌زانن و ده‌ست به‌رداری حیزبایه‌تی نیین، کورد ئێستاکه‌ له‌ قوناغێکی وه‌رچه‌رخانه‌، واز له‌ حیزبایه‌تی بهێنن و ئێستا کاتی نه‌ته‌وایه‌تی و ته‌واو".‌

XS
SM
MD
LG