Accessibility links

جەبار یاوەر: هیچ شتێکم نییە لەسەر ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بیڵێم


جه‌بار یاوه‌ر
جه‌بار یاوه‌ر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی شنگالیان کردوە و زیانی گیانیش هەن.

گەورە کاربەدەستانی لەشکری تورکیا دەڵێن ئەو بۆردومانانەی زوویەکی ئەمڕۆ سێشەممە بە مەبەستی ڕیگەگرتن بووە لە پارتی کرێکارانی کوردستان لەوەی چەک و تەقەمەنی بنێرن بۆ ناو تورکیا.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە باس لە زیانی گیانی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا دەکات و دەڵێت لە ئاکامی بۆردومانکردنی بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەچوار پێشمەرگە و کارمەندێکی ئاسایش لە ناوچەی شنگال گیانیان لەدەستداوە و هەروەها نۆ برینداریش هەن و دەشڵێت شوێنی تریش بۆردومان کراون وەک مەزارگەیەکی پیرۆزی ئێزدیەکان و جگە لەوەش لە بارەگاکانی یەپەژە و پەیەدەشی داوە لە دیوی ڕۆژئاوا.

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکی نوسراویدا دەڵێت "ئەم کێشە و گرفتانە هەموو لە ئەنجامى بوونى پەکەکەیە لەو ناوچەیە و سەرئێشەو گرفتیان بۆ خەڵکى ناوچەکە و هەرێمى کوردستانیش دروستکردووە."

هەر لەو ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوە کراوە " لەهەموو لایەکەوە زۆر داوایان لێکراوە کە چیاى شنگال چۆڵبکەن، بەڵام گوێیان بۆ کەس نەگرتووە.
وەزارەتى پێشمەرگە جارێکى تر داوا لە پەکەکە و هێزەکانى لە چیاى شنگال و دەوروبەرى بکشێنەوە و وەک لە ڕاگەیاندنەکەدا نوسراوە با پەکەکە چیتر نەبێتە مایەى ناسەقامگیرى و قوڵتربوونى کێشەکان لەم ناوچەیەدا و ڕێگە بدەن ژیان بۆ خەڵکى ناوچەکە بگەڕێتەوە.

جەبار یاوەر تێبینیدان و لێدوانلەسەر ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتەکەی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ناخوازێت هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی پێشمەرگە بدات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز یاوەر حکومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانێت بۆ ڕێگەگرتن لەو هێرشە ئاسمانیانەی تورکیا و پاراستنی سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق و دەڵێت لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە دەبێت عێراق ئەو کێشەیە لەگەڵ تورکیادا چارەسەر بکات و دەشڵێت بەڵام بە داخەوە لە کاتێکدا ڕۆژانە بە فڕۆکە و تۆپی قورس و سوکی و ڕۆکێت بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەکرێن، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا ئەو کێشەیەی چارەسەر نەکردووە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەو چارەسەر نەکردنە هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرەوە نییە.

هێزەکانی کوردی سوریا دەڵێن بۆردومانەکانی تورکیا لە ناو سوریادا نێوەندێکی میدیایی و ڕادیۆیەکی خۆجێیی و بارەگاکانی سەرکردایەتی لەشکری گرتۆتەوە لە هەرێمی حەسەکە، وەک سەرچاوکانی ئاماژەی پێدەکەن زیانی گیانی هەن بەڵام هێشتا ژمارەیەکی پشتڕاستکراوە هەتا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:05 0:00

XS
SM
MD
LG