Accessibility links

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم: ڕیفراندۆم بەبێ ناوچە دابڕێندراوەکان مەترسییەکی گەورە لەسەر بەندی 140 دروستدەکات

  • Balen Salih

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت بزووتنەوەکەی لەگەڵ کردنی ڕیفراندۆمدایە و دەشڵێت هەر لە سەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان داوای مافی چارەنوس بۆ کورد دەکات.

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم، دەڵێت ئەگەر بێتوو ڕاپرسی بکرێت؛ لە هەر شوێنێکدا بێت و هەرچ کەسێکیش بیکات، بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵدەدات زۆرترین کەس هانبدات بۆ دەنگدان بە بەڵی لە ڕیفراندۆمەکەدا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، موحەمەد تۆفیق ڕەحیم، بەرپرسی پەیوەندیە دەرەوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت کاراکردنەوەی پەرلەمان متمانە دەدات بە هەموو پرۆسەیەکی سیاسی و هەروەرهاش لە سودی پرۆسەکە دەبێتکاتێک نوێنەرانی خەڵکی کوردستان ئەو کارانە دەکەن و دەشڵێت هەر کاتێک ڕیفراندۆم بکرێت، جا گەر لیژنەی ڕیفراندۆم بیکات یان لیژنەی نێونەتەوەیی، وەکو بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ دەدەین و بایکۆتی ناکەین

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم باسیش لەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا باس لە ڕێکەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کراوە و دەڵێت دەبێت ئەو ڕێککەوتنە لە سەروو هەموو ڕێککەوتنەکانی ترەوە بێت و دەشڵێت گۆڕان لەو بڕوایەدایە ئەم ڕێککەوتنە هەنگاونانە بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG