Accessibility links

مه‌م بورهان قانع: مه‌به‌ست له‌و سیمینارانه‌ درووستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌ندرووسته‌ له‌ نێوان پولیس و هێزه‌کانی ئاسایش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا

  • Jani Diylan

Mam Burhan Qanie

رێكخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموكراسیی و میدیا"، بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، لەرێی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-یەوە، زنجیرەیەك سیمینار بۆ هێزەكانی ناوخۆ رێكدەخات" ئاخۆ چ بریاره‌ له‌و زنجیره‌ سیمینارانه‌دا باس بکرێن وچما کارێک له‌و جۆره‌ له‌ ئه‌ستۆێ ئه‌م رێکخراوه‌دایه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ وانه‌ و راهێنانه‌کانی خودی کولیژ و خوێندگاکانی راهێنانی پۆلیس و هێزه‌کانی تر.

مه‌م بورهان قانع سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مه‌شق بۆ گه‌شه‌پێدانی دیمۆکراسی و میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان وبه‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی رێکخراوه‌ی نووسه‌رانی بێسنوور له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێستاکه‌ پرۆژه‌یه‌کمان هه‌یه‌ که‌ 18 کاتژمێره‌ و ئه‌مرۆ ده‌ستپێده‌کات، له‌و سیمینارانه‌دا بۆ هێزه‌کانی ناوخۆ، بۆ پۆلیس و چاڵاکه‌ سڤیلیه‌کان وه‌ ئه‌و پۆلیسانه‌ی که‌ زیاتر ئه‌رکی رێکخستنی رێپێوان و خۆپێشاندان و چالاکیه‌ سڤیلیه‌ جیا جیاکان پێی ده‌سپێردرێت بۆ رێکخستن له‌ باره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ به‌ تاێبه‌ت (حصانه‌) پاراستنی رۆژنامه‌نووسانه‌، مافه‌ پێشه‌یی و یاساییه‌کانی رۆژنامه‌نووسان به‌ تایبه‌تی له‌ کاتی رۆماڵکردنی چالاکی، گردبونه‌وه‌، خۆپێشاندان ورێپێوانه‌کاندا".

کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " رۆشنایی خستنه‌ سه‌ر ئه‌م مافانه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رچاوی ئه‌فسه‌ران و پۆلیس و هێزه‌کانی ناوخۆ رۆشن که‌ینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی مافه‌ بنه‌ره‌تی و گرنگه‌ یاساییه‌کانی رۆژنامه‌نووسان له‌وه‌ی چۆن له‌ داهاتوودا بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کی پێشه‌ییانه‌تر، به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووستر سه‌ودا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بکه‌ن، ئاسانکار و هاوکاری رۆژنامه‌نووسان بکه‌ن بۆ رۆماڵکردنی ئه‌و رووداوانه‌ و به‌ جۆرێک په‌یوه‌ندیه‌کی هاوبه‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ته‌ندرووست له‌ نێوان هێزه‌کانی ناوخۆ و رۆژنامه‌نووسان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌یاندنی زۆرترین زانیاری و فراوانترکردنی روماڵی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر که‌ین".

کاک مه‌م ده‌شڵێت " ئه‌م ئه‌رکه‌ به‌ پله‌ی یه‌کم ره‌نگه‌ ئه‌رکی ئه‌وان بێت به‌ڵام ئێمه‌ش بۆ خزمه‌تی کاری رۆژنامه‌نووسی و خزمه‌تی پێشه‌ییبوون و خزمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی زۆرترین گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان پۆلیس و رۆژنامه‌نووساندا به‌ جۆرێک رێگریه‌کانی به‌رده‌م کاری رۆژنامه‌نووسی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ناوخۆه‌وه‌ که‌متر بێته‌وه‌، به‌ ئه‌‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی هه‌م پێشه‌یی و هه‌م ئه‌خلاقی هه‌م قانونی له‌ پێناوی کارێکی رۆژنامه‌نووسیه‌کی ته‌ندرووست و درووستکردنی به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ته‌ندرووست له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا به‌ گرنگمان زانیوه‌".

XS
SM
MD
LG