Accessibility links

سەعدی ئەحمەد پیرە: هەر کەسێک لەناو سەرکردایەتی یەکێتیدا بیر لەوە بکاتەوە"بەبێ پەرلەمان" دەستی لێ بشۆ و مافی بەسەر یەکێتیەوە نییە


سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە

بڕیارە ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت لەسەر دۆسێی ئەگەر و نەگەری جیابوونەوە لە عێراق.

ئەم ڕیفراندۆمە وەک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت باس لەوە کراوە لە مانگی یازدەدا بکرێت و دەشڵێت پێویستی بە کارا کردنەوەی پەرلەمان هەیە.

سەعدی پیرە ئاماژەش بەوە دەکات تا ئێستاش عێراقیەکان وەک هاوڵاتی پلە دوو سەیری کورد دەکەن و بۆ وەڵامی ئەوانەش وەک دەڵێتدۆسێی ڕیفراندۆممان هێنایە پێشەوە وەک مافێکی خەڵکی کوردستان و دەشڵێت داوا لە خەڵکی کوردستان دەکرێت تا دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان ڕابسپێرێت تا هەنگاوی پێویست بنرێت و دەست بە گفتوگۆ بکرێت، چونکە وەک دەڵێت "ئەگەری شەڕ ڕەت دەکەینەوە."

بەهۆی قەیرانە سیاسی و داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە وەک دەگوترێت گومان هەیە لەوەی هەڵبژاردنی گشتی لە وادەی خۆیدا لەمساڵدا بکرێت، بەڵام سەعدی پیرە دەڵێت ڕۆژی چواری مانگی یازدە کۆتایی وادەی یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە، ئیتر یان دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و یانیش ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە، بەڵام بە دووریشی نازانێت شەڕەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و هەندێک فاکتەری تریش کاریگەری نەرێنی خۆیانیان هەبێت.

بەڕێز پیرە باسیش لەوە دەکات ڕیفراندۆم بە مانای دەسبەجێ جیابوونەوە نییە، بەڵکو گفتوگۆ دەستپێدەکات لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بۆ کارکردن لەسەر دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆم.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت لەم ماوەیەی ڕابردوودا هەندێک ڕستەی بێسود دەوترێن کە گوایە ڕیفراندۆم بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکرێت و دەڵێت ئەمانە قسەی نادروستن چونکە پەرلەمان بۆ دیموکراسی گرنگییەکی زۆر زۆری هەیە و بیرکردنەوە لە مانەوەی پەرلەمان بە داخراوەیی بیرکردنەوەیەکی سەقەتە.

سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پاش شەڕی داعش سەبارەت بەم ناوچەیە بڕیاری خۆی دەدات و پێویستە کورد خۆی ڕێکبخات و کات لە بەرژەوەندی کورد نییە و دەبێت ئەم ناکۆکیانە کۆتاییان پێبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:23 0:00

XS
SM
MD
LG