Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە سوریا دەیان کەس دەکوژرێن


تەلەفیزیۆنی سوریا دەڵێت بەلایەنی کەم 39 کەس لە ڕۆژی شەممە کوژران لەو تەقینەوەیەی کە لە نزیک ئەو پاسانە ڕوویدا کە خەڵکی لە ناوچەیەکی گەمارۆدراوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەگواستەوە. چاودێرانی شەڕەکە دەلێن ژمارەی کوژراوەکان 24 کەسن لەو ناوچەیەی کە لەلایەن هێزەکانی ئۆپزسیۆنەوە کۆنترۆڵ کراوە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا و ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێن ئەو هێرشە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو ئەنجام دراوە. تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی دەڵێت ئەو ئۆتۆمبێلە خۆراکی پێبوو و کەسێکی سەرهەڵداوانیش گوتی لە شوێنێک ڕاگیرابوو کە قەدەغە بوو.

ڕێبەرێکی سەرهەڵداوان دەڵێت 20 چەکداری کە پاسەوانێتی پاسەکانیان دەکرد لەو تەقینەوەیەدا لەگەڵ دەیان سەرنشیندا کوژراون.

تەقینەوەکە لە ناوچەی ڕشدینی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان ڕوویدا لە دەرەوەی شاری حەلەب. لە کاتێکدا پاسەکانی چۆڵ کردنی ناوچەکە خەریکی گواستنەوەی نزیکەی 500 کەس بوون لەو ناوچە گەمارۆ دراوەوە.

XS
SM
MD
LG