Accessibility links

عەزیز ڕەئوف: دەبێت پشتم بە براکانم ببەستم تا لەسەر نوسینێک نەکوژرێم


عه‌زیز ڕه‌ئوف
عه‌زیز ڕه‌ئوف

بەر لە چەند مانگێک کەسێک لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەستگیر دەکرێت و پاش ماوەیەک تەرمەکەی لە گوندێکی نزیک شاری سلێمانی دەدۆزرێتەوە.

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت (هێمن موحەمەد) کەسە کوژراوەکە ئەندامی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بووە و لەگەڵ داعشی تردا پیلانیان داناوە بۆ تێکدانی ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا.

عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت ئەمە یەکەمین جار نییە دەزگاکانی ئاسایش لە تاریکیدا ڕووداوی لەم شێوەیە باسدەکەن و دەشڵێت کۆمەڵگەی ئێمە پڕە لەم نهێنیانە و ئێستاش کێشەکە لە خودی ڕووداوەکەدایە کەکوشتن و سوتاندنی تیادایە نەک ئەوەی ڕووداوەکە چی بووە، تێرۆریست بووە یان نا.

بەڕێز ڕەئوف دەڵێت لە کۆمەڵگەیەکدا ژیان دەگوزەرێت کە دامەزراوەکانی پەکخراون و وەک دەڵێت تەنانەت منداڵێکیش دەزانێت کە لەم هەرێمەدا شتێک بە ناوی دادوەرییەوە نییە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت تەنانەت ئەگەر (هێمن موحەمەد) داعشیش بووبێت، بۆچی بکوژرێت؟! وەک دەڵێت دەبوایە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین هەر هیچ نەبێت تا بزانین بۆچی گەنجێک دەڕواتە ناو داعشەوە، پێویستە هۆکارەکانی دروستبوونی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی وەک داعش بزانرێت، پێویستە زانیاری لەسەر نهێنییەکانی ئەو جۆرە ڕێکخراوانە بزانرێن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00

XS
SM
MD
LG