ئاگرێک بوه‌ته هۆێ تێکدان و له ناوبردنی هه‌ره زۆری کامپ وه یاخود ئوردوگای په‌نابه‌رانی Grand – Synthe نزدیک به دونکیرک Dunkirk له باکوری فه‌ره‌نسا.
میشیل لالۆند به‌رێوه‌به‌ری ناوچه‌ی نۆرد ووتی ئاگره‌که له‌و کاته‌دا ده‌ستیپێکردووه که شهر له نێوان ئه‌فغانی و کورده‌کاندا له ئوردوگاکه رووێ داوه.
روون نییه ئاخۆ ئاگره‌که چۆن ده‌ستیپێکردوه به‌ڵام لالۆند ووتی به‌ڵای که‌م پێنج که‌س له ئاگره‌که‌دا بریندار بوونه.
کۆچبه‌ران له ئوردوگاکهوه بۆ شوێنێکی تر له ده‌وروبه‌ردا گوازراونه‌ته‌وه.
ئوردوگاکهی Grand – Synthe له لایه‌ن پزشکانی بێ سنووره‌وه بۆ نزیکه‌ی 1500 کۆچبه‌ری به زۆرینه کورد دامه‌زرابوو.
ژماره‌ی کۆچبه‌رانی ئوردوگاکه چوه‌ته سه‌ره‌وه به هۆێ داخستنی ئوردوگایه‌کی تردا له کالێ Calais.
زۆری له کۆچبه‌ران له درێژایی که‌ناری ده‌ریای باکوری فه‌ره‌نسادا کۆبونه‌ته‌وه به هیوای خۆ گه‌یاندن و په‌رینه‌وه بۆ بریتانیا.