Accessibility links

دلێر عەبدولخالق: ئامارەکان نیشانی دەدەن لە پاش ساڵی 2003وە چ دۆزەخێک لە عێراقدایە


دلێر عەبدولخالق
دلێر عەبدولخالق

چواردە ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپەیکەری دیکتاتۆری پێشووی عێراقیان لە مەیدانی فیردەوس لە بەغدا شکاند و ئەوەش پەیامی ڕوخاندنی دیکتاتۆری دا بە گوێی هەموو عێراقیەکاندا.

لەساڵی دوو هەزار وسێوە عێراقیەکان خۆیان پێشەنگی فەرمانڕەوایەتی وڵاتەکەیان بوون و بە عێراقی نوێ ناودێرییان دەکرد.

ئێستاش بۆ زۆرێک، پرسیار ئەوەیە ئایا لەم عێراقە نوێیەدا توانراوەکۆتایی بە ئایدیۆلۆژیەتی بەعسیزم بهێنرێت یان هەر هیچ نەبێت کاریگەرییەکانی کەم بکاتەوە؟

دلێر عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت پاش تێپەڕبوونی 14 ساڵ بەسەر پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراقدا تێدەپەڕیت، بەڵام نەیتوانی ببێتە پرۆسەی ئازادکردنی یەکجارەکی عێراق و نەشبووە پرۆسەی ئاشتەوایی ودروستبوونی ژینگەیەک بۆ پێکەوە ژیان و دەشڵێت گەر لە ڕەهەندێکی تریشەوە لێی بڕوانین گەرای بیری بەعسیزم، قەبوڵ نەکردنی یەکدی زیاتر تەشەنەی کرد وئەمەش وەک دەڵێت بووە مایەی دروستبوونی دەیان ڕێکخراوی تێرۆریستی ودژ بە بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دلێرعەبدولخالق ئاماژەش بەوە دەکات کە یەکێک لە ئامانجەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش لە عێراقدا وهاوکاریکردنەکانی گەلانی عێراق بە مەبەستی بونیاتنانەوەی تێرمەکانی فەرمانڕەوایەتیکردن و دیموکراتیزە کردن و هێنانە ئارای نەوەیەکی سیاسی بەرپرسیار بووە لەعێراقدا، دەشڵێت بەڵام سەرکردەکانی عێراق بە سەرکردە کوردەکانیشەوە نەیانتوانی مۆدێلێکی جیاوازتر لە مۆدێلی فەرمانڕەوایەتی سەدام حوسەین پێشکەشبکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:06 0:00

XS
SM
MD
LG