Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ڕۆژنامەوان ئاڵا لەتیف


ئاڵا لەتیف
ئاڵا لەتیف

هەروەک چۆن میدیا ڕۆڵێکی گەورە و گرانی هەیە لە ئاڕاستەکانی ژیانی کۆمەڵگەدا، ئاوەهاش بەشدارییەکانی ژنان لە میدیادا گرنگن بە تایبەتی کاتێک دێتە سەر باسکردن و پرسیار کردن لە دۆسێ کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندییان بە دۆسێی ژنانەوە هەیە.

بەڵام ئەم باسە هەر لێرەدا ناوەستێت، لەو ڕوانگەیەوەی لەگەڵ هەر هەنگاوێکی نوێی ژناندا ڕووبەڕووی کێشەی تری نوێ دەبنەوە، لەوانە، چۆنیەتی وێناکردنی ژنان لە میدیادا.

گومانی تیادا نییە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەر یەکە و بە جۆرێک وێنای ژن دەکەن، هەیانە بە ئەرێنی و هەشیانە بە نەرێنی.

جا لێرەوە پێویستە بچینە باسکردنی ئەوەی ئایا ژنانی میدیاکار خۆیان دەتوانن چی بکەن بۆ ڕزگارکردنی ژنان لەو جۆرە وێناکردنانە و ژنان خۆیان ببنە سەرچاوەی یەکەم و سەرەکی بۆ نیشاندانی بەهاکان و تواناییەکانیان لە ئەرکەکانیاندا.

ژمارەیەکی زۆری ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان هەن و دەکرێت بشگوترێت زۆربەیان خاوەنی گۆڤار یان ڕۆژنامە یانیش هەر هیچ نەبێت بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام هیشتاش دەگوترێت میدیا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی بابەتیانە بچێتە ناو کێشەکانی ژنانەوە و کاریان لەسەر بکات، لە هەندێک جاریشدا دەگوترێت میدیا کەمتەرخەمە.

میوانی بەرنامە:

ئاڵا لەتیف، نوسەر و ڕۆژنامەوان، سەرنوسەری گۆڤاری ژن مەگەزین.

کەم نین ئەوانەی لەوبڕوایەدان چەندێتی گرنگ نییە بەڵکو چۆنایەتی کرۆکی ئەم دۆسێیەیە.

لەم بەرنامەیەدا (دووهەم تەوەری زنجیرە بەرنامەی تایبەت بە میدیای کوردی) باسکردنمان لەسەر ئەو ڕۆڵەیە کە میدیا بە ئاگایانە یان بێ ئاگایانە لە پرسی ژناندا دەیگێڕێت.

سەر و سەودا کردنێکی بێئاگایانە لەگەڵ دۆسێ کۆمەڵایەتییەکاندا ڕێگەیەکی تر بۆ وێرانکردنی سەقامگیرییە خێزانییەکان دەکاتەوە و دەکرێت بە پەتایەکی کوشندەی میدیا ناودێر بکرێت لەو ڕوانگەیەوەی زیانەکانی ئەم بێ ئاگاییە تاک ڕەهەند و تاک لایەن نابێت، بەڵکو گشتگیرە و هەموو دەگرێتەوە، لە سەرو هەمووشیانەوە بێ نرخ کردنی میدیایە.

ئەوەش کە بە ئاگایانە کار دەکات و هەوڵی تێکدانی ئاڕاستەکان و نانەوەی پشێویە کۆمەڵایەتییەکانە، هێندەی کارکردنی بێ ئاگایانە ترسناکە، ئەمە ئەگەر زیاتریش نەبێت، چونکە ئەمەیان کارکردنی بە بەرنامەیە و دەشێت لە یەک کاتدا چەند ماشێنێکی زەبەلاحی میدیایی کاری لەسەر بکەن.

ئایا ڕوماڵکردنی توندوتیژیەکانی دژی ژنان، هۆشیاری دەداتە وەرگر سەبارەت بە مافەکانی ژنان؟

ئایا لە ڕوماڵکردنەکانی دۆسێی مافەکانی ژناندا چەندێک پشت بە زانیاری پشتڕاستکراوە بەستراون؟

ئایا لە کارکردنی ڕۆژنامەوانیدا یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ پارێزراوە؟

ئایا میدیای کوردی بۆتە جێی متمانە لای ژنانی کورد؟

(ئاڵا لەتیف) سەرنوسەری گۆڤاری (ژن مەگەزین) لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:31 0:00

XS
SM
MD
LG