Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەشتەکەی بۆ مۆسکۆ پوچەڵ دەکاتەوە


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەردانەکەی 10 ی مانگی 4 ی بۆ مۆسکۆ هەڵوەشاندۆتەوە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سوریا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان و هێرشەکانه ئەمەریکا دژ بە بنکەی ئاسمانی ڕژێمی سوریا.

جۆنسن گوتی " پێشهاتەکانی سوریا ڕەوشەکەی بە شێوەیەکی بنچینەیی گۆڕیوە".

جۆنسن گوتیشی " ئەرکی سەرەکی من لە ئێستادا بەردەوام بوون لەسەر پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەندامانی تری گروپی 7 کە بڕیارە 10 و 11 ی مانگی 4 کۆببنەوە بۆ دروست کردنی پشتیوانیەکی نێونەتەوەیی بۆ ئاگر بەسەت لە سوریا و پرۆسەیەکی سیاسی پتەو."

XS
SM
MD
LG