Accessibility links

پۆلیسی سوید: هێرشبەرەکەی ڕۆژی هەینی هاووڵاتییەکی ئوزبەکستانییە


پۆلیسی سوید ئەو پیاوەی کە دەسگیر کراوە بە گوامانی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی کە چوار کەسی کوشت بە هاووڵاتییەکی ئوزبەکستانی تەمەن 39 ساڵان پێناسە کردووە.

ڕۆژی شەممە پۆلیس ڕایگەیاند پێشتر ئەم کابرایە ناوی هەبووە لەلایی کاربەدەسانی زانیاری سوید. ئاندرس تۆرنبەرگ بەرپرسی پۆلیسی ئاسیشی ساپۆ ڕۆژی شەمەم بە پەیامنێرانی گوت " ئەو پیاوەی کە دەستگیر کراوە بەشێک نەبووە لە هیچ لێکۆڵیەنەوەیەکی پۆلیس هەرچەندە ئەو کەسە پێشتر لەلایەن دەزگای زانیارییەوە چاودێری کراوە."

پۆلیس ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە " ئامێرێکی گومانلێکراو" لە ناو ئەو بارهەڵگرەدا دۆزراوەتەوە کە لە دەرەوەی بازارێکی قەرەباڵغدا لە ستۆکۆڵم خەڵکی کرد بە ژێرەوە و 4 کەسی کوشت و 15 کەسی تریش بریندار بوون.

ستیفان لۆڤێن سەرۆک وەزیری سوید گوتی ئەو ڕووداوە بە دڵنیاییەوە هێرشێکی تیرۆرستییە. پاشان سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد بۆ دانانی چەپکە گوڵێک و داگیرسانی مۆمێک. سەرۆک وەزیری سوید گوتی " ئامانجی تیرۆرسم بنکۆڵکردنی دیموکراسییە، بەڵام ئامانجێکی لەو جۆرە هەرگیز لە سوید نایەتە دی."

.

XS
SM
MD
LG